عەدنان موفتی;پێویستە پارتی و یەکێتی لە ئاستی باڵا کۆبوونەوە بکەن


شۆخان كه‌ریم ئاڵامیدیا...هەولێر
عەدنان موفتی;ئەندامی پێشوی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی كوردستان   تایبه‌ت بۆئاڵامیدیا هاته‌ ئاحاوتن و گوتی: ئه‌م دۆخه‌ له‌چه‌ند بڕه‌كه‌یدا  كۆی ده‌كه‌مه‌وه‌
 كه‌بابه‌تی سه‌ره‌كی  دۆخی چەقبەستووی سیاسی هەرێمی  كوردستانه‌ پێویست ده‌ ست به‌جێ پەرلەمان بە زووترین کات کارا بکرێتەوە و بیر لە دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن نەکرێتەوە.
وه‌داوا له‌هه‌ردوو  مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی ده‌كه‌م لەسەر ئاستی باڵا کۆببنەوە و لە ڕێگەی دیالۆگ و مامەڵەکردن لەگەڵ واقیع، کۆتایی بە ناکۆکییەکانیان بهێنن.
 تەنیا بە یەکڕیزی و پێکهێنانی حکوومەتی نوێ دەتوانرێت بە یەک گوتاری سیاسی مامەڵە لەگەڵ بەغدا بکرێت و مافەکانی گەل بپارێزرێن.
موفتی له‌ هه‌مانكاتیشدا ڕەخنە لە لاوازیی پێگەی ئێستای کورد لە عێراق دەگرێت و داوا لە حزبەکان دەکات بەرژەوەندیی خەڵک و باشترکردنی بژێوییان بخەنە پێش هەموو ویستێکی حزبی.
موفتی گوتیشی:"
پێویستە پارتی و یەکێتی لە ئاستی باڵا کۆبوونەوە بکەن و لەگەڵ واقع مامەڵەبکەن نەک ویستی کەسێک و لایەنێک


پڕۆفایل...
عەدنان محەممەد ڕەشاد موفتی (لەدایکبووی ١٩٤٩ لە ھەولێر) ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە کە سەرۆکی خولی دووەمی پەرلەمانی کوردستان وسیاسەتوان

سالی ١٩٧١ لە ئەمنی عاممەی بەغدا زیندانی کراوەو چەندین جاریش لەسەر چالاکی سیاسی لەلایەن وڵاتانی دراوسێ گیراوە.

سالی ١٩٦٣ پەیوەندی کردووە بەریکخستنەکانی پارتی دیموکرای کوردستان و لەساڵانی ١٩٧١ – ١٩٧٤ لێپرسراوی قوتابیانی زانکۆی موستەنسریە بووە.‌ ساڵی ١٩٧٤ بەھۆی تیکچوونی پەیوەندی نێوان شۆرش و رژێمی بەعس پەیوەندی بەشۆڕش-و کردووە،‌ ھەر ئەو ساڵە بەشداری لەدامەزراندنی دەزگای دارایی شۆڕشی ئەیلوول کردووە.

لەپاش نسکۆی ‌ شۆرشی ئەیلوول لە ساڵی ١٩٧٥ راستەوخۆ پەیوەندی بە دەستەی دامەزرێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە کرد کە لە ١/٦/١٩٧٥ دامەزراو رۆلی بەرچاوی ھەبووە. ساڵی ١٩٧٥ - ١٩٧٧ چۆتە سووریا و خەریکی کاری سیاسی و رێکخستن بووە. ١٩٧٨ گەراوەتەوە کوردستان وەک پێشمەرگەیەک بەشداری لە شۆڕشی نوێی کردووە. یەکێک بووە لە ئەندامانی دامەزرێنەری حزبی سۆسیالیستی کوردستان و لە ٨/٨/١٩٧٩ بووە بە ئەندامی سەرکرداییەتی حزبی سۆسیالیست و رۆڵی بەرچاوی لە ئاشتبوونەوەی گشتی و دامەزراندنی بەرەی کوردستانی ھەبووە. لە ١٩٧٩ – ١٩٩٢ رۆڵی بەرچاوی لە بواری پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ ھێزە سیاسی و عەربی و نێودەوڵەتییەکاندا ھەبووە. ساڵی ١٩٩٥ بۆتە ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لێپرسراوی مەڵبەندی ٣ی ھەولێر.
لەزۆربەی کۆبوونەوەکانی بۆ چارەسەرکردنی شەری ناوخۆ بەشداربووە و رۆڵی بەرچاوی ھەبووە لە کۆبوونەوەکانی تاران و لەندەن و دیمەشق، رۆڵی بەرچاویشی لە ئیمزاکردنی رێککەوتننامەی ئەنقەرە ھەبووە لە ساڵی ١٩٩٦. سێ ساڵ نوێنەری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بووە لە قاھیرەی پایتەختی میسر و یەکێک بووە لە رێکخەرانی دیالۆگی کوردی و عەرەبی کە ساڵی ١٩٩٨ لە قاھیرە بەسترا. ساڵی ١٩٩٩ لەحکومەتی ھەرێمی کوردستان پۆستی وەزیری شارەوانی وەرگرتووەو دواتریش بۆتە وەزیری دارایی و ئابووری و پاشان بۆتە جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان. لە کۆنگرەی دووەمی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان-دا دووبارە بە ئەندامی سەرکردایەتی و پاشان بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی ھەڵبژێردراوە.
تا ئێستا ٣ جار لە مردن رزگاری بووە، ١٩٧٤ لە بۆردومانی شارۆچکەی چۆمان، لەرۆژی ٢٤/١١/١٩٨٧ لە ناوچەی مەرگە بە دەستی موخابەراتی رژێمی بەعس لەگەڵ ژمارەیەک لە ھەڤاڵەکانی بە ژەھری سالیۆم ژەھرخوارد کران،‌ تێیدا ٣ کەس لە ھەڤاڵانی شەھید بوون و ئەویش بە مەبەستی چارەسەرکردن گوێزرایەوە بۆ لەندەن، لە کارە تیرۆریستییەکەی ١ی شوباتی ٢٠٠٤ لە شاری ھەولێر بە سەختی برینداربووە بۆ ماوەی ٤ مانگ لەژێر چاودێریی پزیشکی ماوەتەوە.
خاوەنی بروانامەی بکالۆریۆسە لە ژمێریاری.‌ دوو کتێبی بە ناوی «العلاقات العربیة الکوردیة» و «حوار العربی الکوردی» بڵاوکردۆتەوە. زمانەکانی کوردی و عەرەبی و تورکی و فارسی و ئینگلیزی و فەرەنسی دەزانێت.كه‌سایه‌تی خوشه‌ویستی ته‌واوی سه‌ركرده‌ی لایه‌نه‌كانی كوردستانه‌ .كورد گوته‌نه‌ی سیاسه‌ت له‌كه‌داری نه‌كرد له‌وماوه‌ی له‌پێگه‌و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ئیداری بووه‌







ئه‌م بابه‌ته 296 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:08:28:22/05/2026