زاگرۆز فهتاخ ئهندامی مهكتهبی سیاسی پارتی:ئەنفالكردنی بارزانییەكان لەتۆڵەی هەستانەوەی شۆڕش بوو
زاگرۆزفهتاح ئهندامی مهكتهبی سیایسی پارتی دیموكراتی كوردستان لهسالیادی ئهنفالی بارزانییهكان، لهوالی خۆی لهتۆڕی كۆمهڵایهتی فیس بووك،نوسیویهتی و دهڵێت
(43)ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر یەکێک لە تاوانە گەورەکانی دژ بە مرۆڤایەتی و نەتەوەی كورد، كە ئەویش ئەنفالكردنی هەشت هەزار بارزانی بوو.
ئەنفالكردنی بارزانییەكان لەتۆڵەی هەستانەوەی شۆڕش و دەست پێكردنەوەی خەباتی شۆڕشگێڕانەو ڕەنج بەخەساركردنی پیلانی شوومی جەزائیر بوو بەسەرۆكایەتی سەرۆك مەسعود بارزانی و كاك ئیدریسی هەمیشە لەیاد و بە ڕێنوێنی بارزانی نەمر.
ئەم تاوانە گەورەیە سەرەتای زنجیرەیەک تاوانی مرۆیی گەورە بو كە بریتیبو لە كیمیابارانی هەڵەبجەو شوێنەكانی دیكەو قۆناغە یەك لە دوای یەكەكانی ئەنفال، كە سەدان هەزار منداڵ و ئافرەت و پیر و هاوڵاتی سڤیل تێیدا بونە قوربانی و هەزاران گوند و شارۆچكەو شاریش وێران كران.
لەم بۆنەیەدا بەڕێز و وەفاداریەوە یادی جینۆسایدكردنی بارزانییەکان دەکەینەوە و هاوسۆزیی خۆمان بۆ خێزان و خانەوادە بەڕێزەکانیان دووپات دەکەینەوە.
خوێنی پاك و پیرۆزی ئەوان بەشێکە لە ڕوباری دورو درێژی خوێنی پاك و پیرۆزی سەدان هەزار كورد كە مێژووی خەبات و قوربانیدانی گەلی کوردستانیان نەخشاندوە لە پێناو ئازادی و سەربەستی و دادپەروەری و کەرامەتی مرۆڤی ئەم نیشتمانە.
ئەنفال و جینۆساید بەتەنها لاپەڕەیەکی ڕابردوو نییە و تێپەڕیبێت، بەڵکو مەترسی و ئەگەرێكە ڕەنگە لە داهاتوشدا بە چەندین شێواز دوبارە ببێتەوە، بۆیە پێویستە هەمیشە هۆشیار و چاو كراوەبین و یەكێتی و یەك ڕیزی خۆمان بپارێزین و ڕێگە نەدەین لە ژێر هیچ پاساو و بیانویەكدا زیان بە ئەزمونەكەمان و ئەم ئازادیە بگات كە بونیادمان ناوە، بەتوندیش ڕووبەڕووی هەر هەوڵێك ببینەوە كە دەدرێت بۆ نەهێشتن یان لاوازكردنی هەرێمەكەمان، جا هەوڵەكان لە دەرەوە بن یان دەستكێش و بەكرێگیراوانی ناوخۆ بن.
نەمری و سەربەرزی بۆ شەهیدانی جینۆسایدی بارزانییەکان درود بۆ گیانی پاكی هەموو شەهیدانی كوردستان
بژی كورد، بژی كوردستان ..
ئهم بابهته 816
جار خوێنراوهتهوه
PM:05:54:09/08/2026