په‌روین جه‌باری ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك: ئیدارەی پارێزگا ناتوانێت پشکەکانی پارتی لەشاری کەرکوک رادەست بکاتەوە،
په‌روین فاتح جه‌باری ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌سه‌رلیستی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان
له‌سه‌ر پرسی گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ردوو ئه‌ندام ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی لیستی پارتی بۆ‌نێو ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ئاڵامیدیا له‌نزیكه‌وه دیدارێكی له‌گه‌ڵ په‌روین جه‌باری ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك سازكرد
زانیارداقوقی :ئاڵامیدیا كه‌ركوك
ئاڵامیدیا: چۆن ده‌ڕواننه گه‌ڕانه‌وه‌ی لیستی پارتی بۆ‌نێو ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك؟
په‌روین جه‌باری: یه‌كده‌نگی كورد له‌شاری كه‌ركوك، به‌تایبه‌تی بۆ لیستی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگا گرنگی خۆی هه‌یه،هه‌میشه گوتومه لای ئێوه‌ش ده‌یڵێمه‌وه ،كه‌ركوك تایبه‌ندمه‌ندی خۆی هه‌یه‌ئه‌گه‌ر له هه‌رێمی كوردستان ناكۆكیش هه‌بێت ،ده‌بێت له‌كه‌ركوك و ته‌واوی ناوچه دابڕێندراوه‌كان كورد كۆده‌نگ بێت ،بۆیه گه‌ڕاندنه‌وه‌ی لیستی پارتی بۆ ناو ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك،زۆر خۆشخاڵی كردین،
ئاڵامیدیا: پشكی پارتی له ئیداره‌ی خۆجێی كه‌ركوك له پۆسته‌كان چۆن ده‌بێت؟
په‌روین جه‌باری:ئه‌گەرگەر لایەنە سیاسیه‌کان لەدەره‌وەی حکومەت لەسەر پشکەکان رێک نەکهون ئیدارەی پارێزگای کەرکوک ناتوانێت پشکەکانی پارتی لەشاری کەرکوک رادەست بکاتەوە،
ئاڵامیدیا: وه‌ك ئه‌وه‌ی بزانین پارتی سورە لەسەر وەرگرتنی پشکەکانی خۆی ده‌پرسین؟ ئێوه وه‌ك ئەندامانی یەکێتی پشتگیری لەداواكه‌ی پارتی ده‌كه‌ن
پەروین جباری :ئێمە کاتێک دەنگ لەسەر پشکەکانی پارتی دەدەین کە رێکەوتن کرابێت تەنها دەنگی لەسەر دەدەین ئەوش لەسەر داوای حزبی خۆمان ئێمە وەک(ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن) به‌رگ دوورین چۆنیان بوێ دەیدورین هیچ بریارێک لای ئیدارەی پارێزگار نیە، حزبەکان بەرپرسیارن لە دانانی پشک پۆست پلەو لەنیوان خۆیان رێکەون ،هیچ لاریمان نیە بەڵام بەبێ رێکەوتن هیچ پۆستێک بەکەس نادرێت
ئه‌م بابه‌ته 596
جار خوێنراوه‌ته‌وه
PM:01:50:06/08/2026