سەرۆکی هەرێم: پیرۆزبایی لە عەلی زەیدی کرد
سەرۆکی هەرێم پیرۆزبایی لە عەلی زەیدی کرد بەبۆنەی کاندیدکردن و ڕاسپاردنی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پلاتفۆرمی ئێکس دا، پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێرداوی نوێی عێراق کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ ناوبراو خواست لە ئەرکی پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانیی گشتگیر، کە وەڵامدەرەوەی خواست و داواکاریی تەواوی گەلی عێراق بێت و کار بۆ بەهێزکردنی سەقامگیری و ئاوەدانکردنەوە بکات.
هەروەها نێچیرڤان بارزانی دووپاتی کردەوە کە پاڵپشتی لە سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو دەکات و پێکەوە کار دەکەن لە پێناو دابینکردنی پاشەڕۆژێکی باشتر بۆ هەموو عێراقییەکان.
عەلی زەیدی ئەمشەو وەک کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕاسپێردرا.
ئهم بابهته 212
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:18:28/04/2026