پارتی ئێمە تەنیا لەگەڵ یەکێتی مامەڵە دەکەین.
یەکێتیی
سەرقاڵی ئامادەکردنی پڕۆژە و پڕۆپۆزەڵێکی نوێیە بۆ گفتوگۆکردنی لەگەڵ پارتی
لەبارەی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی
هەرێمی کوردستان، پارتیش بژاردەی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە.
(ئاڵامیدیا ههولێر)شۆخان كهریم
دوای
ڕێککەوتنی لەگەڵ نەوەی نوێ، یەکێتیی نیشتمانی کوردستان دەیەوێت بە پاکێجێکی نوێ
گفتوگۆ لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی پێکهێنانی کابینەی دەیەم بکات،
بەڵام پارتی دەڵێت ئێمە تەنیا لەگەڵ یەکێتی مامەڵە دەکەین.
یەکێتیی
نیشتمانی کوردستان خۆی خاوەنی 23 کورسی پەرلەمانی کوردستان دوای ڕێککەوتنی لەگەڵ
نەوەی نوێ کە خاوەنی 15 کورسییە، ئێستا بە ناوی 38 کورسی قسە دەکات، هاوکات
خەریکی گفتوگۆیە لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان بۆ ئەوەی ڕێککەونتی لەگەڵ بکات، ئەویش
خاوەنی یەک کورسییە، کۆی گشتیی کورسییەکانی یەکێتیی و هاوپەیمانەکانی دەبێتە
39 کورسی.
پارتی
دیموکراتی کوردستان خاوەنی 39 کورسییە لە پەرلەمانی کوردستان، یەکێتییش دەڵێت،
دوای ڕێککەوتنەکەنمان کورسییەکانمان یەکسان دەبێتەوە لەگەڵ پارتی، بۆیە پڕۆژە
و پڕۆپۆزەڵێکی نوێمان ئامادەکردووە، داواکارییەکانمان لەسەر بنەمای 39 کورسی دەبێت.
کاروان
گەزنەیی، وتەبێژی یەکێتیی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی، قۆناغێکی نوێ بۆ
پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکەین و پێکهێنانی
حکومەت لەسەر بنەمای ئیستحقاقی کورسی دەبێت.
: پارتی دەڵێت،
ئێمە لەگەڵ یەکێتیی گفتوگۆ و مامەڵە دەکەین، ئەگەر یەکێتیی بێتە پێشەوە ئەوە
ڕێککەوتن دەکەین، ئەگەر نا بژاردەی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەخرێتە بواری
جێبەجێکردنەوە.
ئهم بابهته 1176
جار خوێنراوهتهوه
PM:08:47:16/04/2026