ئومێد خۆشناو:بە توندی هەموو ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە توندی هەموو ئەو
دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە باس لە بەڕێوەچوونی پرسەی بەرپرسێکی ڕژێمی بەعس لە هەولێر
دەکەن؛ ڕاشیگەیاند کە ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو کەناڵ و کەسانە دەگرنە بەر کە
هەواڵی چەواشەکارییان بڵاوکردووەتەوە.
ئاڵامیدیا.شۆخان
كهریم ههولێر
: لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا، لە ژمارەیەک پەیج و میدیای عێراقی
و ناوخۆیی، هەواڵێک بڵاوکرایەوە کە گوایە یەکێک لە سەرکردەکانی ڕژێمی پێشووی عێراق
لە هەولێر کۆچی دوایی کردووە و بڕیارە پرسەی سێ ڕۆژەی بۆ دابنرێت. ئەم بابەتە
کاردانەوەی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لێکەوتەوە و بەشێک لە نەیارانی سیاسی بۆ
لێدان لە پێگەی پایتەخت بەکاریان هێنا.
: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە
ڕاگەیێنراوێکدا ئاشکرای کرد: بە هەموو شێوەیەک ئەم هەواڵە بێبنەمایە ڕەت
دەکەینەوە؛ پرسەی ئەو بەرپرسە لە هەولێر بەڕێوە نەچووە
ئهم بابهته 184
جار خوێنراوهتهوه
AM:02:34:04/04/2026