٣٥ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و لەڕێکەوتی 25-3-1991 كه داستانێكی گه‌وره‌مان تۆماركرد مجاهدینی خلق به فه‌رمانی (صدام) ی فـاشی هێرشیان كرد له قۆڵی جه‌له‌ولا و جسری حه‌لوانه‌وه به‌ره‌و گوندی ده‌كه‌ی گه‌وره و قەزای كه‌لار وه له جه‌له‌ولاوه بۆ جاده‌ی سه‌ره‌كی شێخ باوه كه قوه‌تێكی پارتی و لایه‌نه‌كانی به‌ره‌ی كوردستانی له‌وێ بوون وه له قۆڵی خانه‌قین و سه‌وزبلاخه‌وه به‌ره‌و كه‌لار به به‌رنامه‌یه‌كی دارێژراو بۆ ده‌ستبه سه‌رداگرتنی كه‌لار و كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه ڕزگاركراوه‌كان به‌ڵام خۆشبه‌ختانه له‌به‌رده‌می دائیره‌ی كاره‌باكه‌ی كه‌لار به‌رامبه‌ر ماڵی (مسته‌فا به‌گی جاف) ی ڕەحمەتی به شایه‌تی هەڤاڵانی پارتی و برادەرانی یەکێتی و خه‌ڵكی ناوچه‌كه یه‌كێك له‌وانه به‌ڕێز (صلاح ده‌لۆ) بوو كه‌خۆی له‌وێ بوو وه كۆمه‌ڵێك كادیر كه ئێستا له‌ژیاندا ماون به 25 پێشمه‌رگه‌وه پێشمان گرت له ده‌بابه‌كانی مجاهدینی خلق وه یه‌كێك له ده‌بابه‌كان كه جۆری (بی ئێم پی 2) بوو به ئار بی جی 11 ـه‌كه‌ی ده‌ستی خۆم تێكم شكاند كه 13 چه‌كداری مجاهدینی خه‌لقی تیا‌بوو هەشتیان لە ناو دەبابەکە کوژران، پێنج چەکداریان لە دەبابە شکاوەکە هاتنە خوارەوە شەڕیانکرد و سێانیان کوژرا و دووانیان دەستگیرکران وە ڕاده‌ستی به‌ڕێزان (صلاح ده‌لۆ) و (عوسمانی حاجی محمود) كران بۆ لێكۆلینه‌وه وه‌كوو به‌ره‌ی كوردستانی ، وه ئه‌و قووه‌ته‌ی مجاهدینیش كه تێك شكان و پاشه‌كشه‌یانكرد به‌ره‌و شێخ باوه و جه‌له‌ولا وه ئه‌و قووه‌ته‌ی مجاهدین كه له جه‌له‌ولاوه هاتبوونه‌وه دایان له هێزه‌كانی به‌ره‌ی كوردستانی له شێخ باوه چه‌ندان پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مانی به‌ره‌ی كوردستانی شه‌هیدكران به‌ڵام به‌شی زۆری شه‌هیده‌كان پێشمه‌رگه‌ی پارتیمان بوون وه چه‌ندان هاوڵاتی سڤیل به‌ده‌ستی مجاهدین شه‌هیدكران ئه‌مه ڕاستی ئه‌و چالاكیه‌یه كه من باسی ئه‌كه‌م وه ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌و ڕۆژه بریتی بوون له 10 كلاشنكۆفی مزه‌لی و یه‌ك بی كه‌یسی و یه‌ك قه‌ناص وه چه‌ندان سندوق ته‌قه‌مه‌نی وه دوو دووربین كه یه‌كێكیان هی شه‌و بوو له‌گه‌ڵ یه‌ك جیهازی راكاڵی به‌ریتانی وە ئەو هەڤاڵانەی کە بەشداربوون لەم چالاکیەدا پێکهاتبوون لە شەهید (فەرەبدوون جوانڕۆیی) و شه‌هیدی جوانەمەرگ کاک (شێخ زانا) لەگەڵ پێشمەرگە قارەمانەکانی لیژنەی ناوچەی دووز.
لەگەڵ ڕێز و حورمەت بۆ خوێنەرانی ئەم بیرەوەریە مێژووییە