نه‌قیبی رۆژنامەنووسان لەگەڵ وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار کۆبوەوە
شۆخان كه‌ریم ئاڵامیدیا... هه‌ولێر
نەقیبی رۆژنامەنووسان ئازاد حەمەدەمین بە یاوەری حسامەددین سەرداری راوێژکاری یاسایی ئەنجوومەنی سەندیکا، سەردانی ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار یان کرد، له‌باره‌ی بەرنامەی سەردانەکە نەقیبی رۆژنامەنووسان ئازاد حەمەدەمین تایبه‌ت قسه‌ی بۆ(ئاڵامیدیا)كرد گوتی:"ئێمه له‌سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نوسان سه‌ردانمان بۆلای جه‌نابی وه‌زیری شاره‌وانی بریتی بوو لە دوو دۆسییه ،یه‌كه‌میان پرسی زەوی رۆژنامەنووسان بوو، ودوه‌میان گرێبەستی زەوی باڵەخانەی ئەنجوومەنی سەندیکا
مه‌سه‌له‌ی زه‌وی ڕۆژنامه‌نوسان ئه‌وانیش هه‌روه‌ك فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت مافی خۆیانه كه‌دوای چه‌ند ساڵێك له كاركردن و شه‌ونخونی مافی سه‌ره‌تا یان پێ بدرێت كه ئه‌ویش پارچه‌یه‌ك زه‌ویه ، ئه‌گه‌رچ له‌پێشتریش ڕۆژنامه‌نوسان به‌شێكیان وه‌ك وه‌جبه‌ی یه‌كه‌م ، له‌هه‌موپارێزگاكانی هه‌ریم، سودمه‌ندبون به پارچه‌یه‌ك زه‌وی ،كه له‌ساڵی 2012 ڕۆژنامه‌نوسان مامه‌ڵه‌ی فه‌رمیان بۆكرا ئێستا دووباره له‌گه‌ڵ به‌ڕێزوه‌زیری شاره‌وانی گفتوگۆمان كرد كه دوا به‌دوای ته‌واوبونی دابه‌شكردنی زه‌وی فه‌رمانبه‌ران، فۆرمی ڕۆژنامه‌نوسان ده‌كه‌وێته بواری جێ به‌جێكردن گه له‌و پڕۆسه‌دا ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسانه زه‌ویان پێ ده‌درێت كه ئه‌ندامی كاران و فه‌رمانبه‌ری ده‌وڵه‌ت نین، بۆیه ئێستا خۆشبه‌ختانه هه‌نگاوه‌كان به‌ره‌و پێشه‌وه چونه، ئه‌گه‌رچی له‌یاسای له‌ماده‌ی 35 هاتووه ڕۆژنامه‌نوسیش وه‌ك هه‌رفه‌رمانبه‌رێكی ده‌وڵه‌ت مافی وه‌رگرتنی زه‌وی هه‌یه،
بابه‌تی دووه‌م مه‌سه‌له‌ی ته‌واو كردنی باڵه‌خانه‌ی نوێ ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نوسان،كه‌له‌مباره‌یه‌وه
بەرێزوه‌زیری شاره‌وانی هەموو پاڵپشتیەکی بۆ سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان بۆهه‌ردووبابه‌ته‌كه دەربری و لەسەر راسپاردەی بەرێزیان ئەنجوومەنی سەندیکا رێکار و رێوشوێنی پێویست لە داهاتوو دەگرێتەبەر
ئه‌م بابه‌ته 272
جار خوێنراوه‌ته‌وه
PM:01:41:24/02/2026