مەلا بەختیار: بارزانی ئێستا گەورەی نەتەوەی کوردە، هیوادارم لەگەڵ یەکێتی رێککەوێت


مەلا بەختیار:چاودێری سیاسیی لەچاوپێکەوتنێکیدا له‌كه‌ناڵ (24)گووتی":

سەرۆک بارزانی ئێستا گەورەی نەتەوەی کوردە، هیوادارم لەگەڵ یەکێتی رێککەوێت و پۆستی سەرۆککۆماریان پێ بدات، چونکە یەکێتی ئەو پۆستەش وەرگرێت، هیچ لە بابەتەکە ناگۆڕێت. * کاریگەریی  بارزانی تەنیا لە باشووری کوردستان قەتیس نامێنێت، بەڵکو رۆڵی چارەسەرکەری بۆ کێشەکانی پارچەکانی دیکەی کوردستانیش (باکوور، ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵات) هەیە. *پارتی بە سەنگینی سیاسەت دەکات، ئەمە قسەی 10 ساڵ پێش ئێستامە، پارتی سەنگینە لە بڕیاردان و لەم کارەش قازانجیان کردووە. * تا ئێستا هیچ رێککەوتنێک لەسەر کاندیدی هاوبەش بوونی نییە و بۆچوونەکان زۆر لەیەک دوورن. *لە کۆبوونەوەکاندا تەنیا باسی پێکهێنانی لیژنەی هاوبەش کراوە بۆ چارەسەری کێشەکان، نەک یەکلاییکردنەوەی پۆستەکان.


ئه‌م بابه‌ته 224 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:08:27:12/02/2026