ساناو فەرەیدوون جوانڕۆیی :هاووڵاتییان گەیشتنە ئەو بڕوایەی تەنها پارتیە دەتوانێت لە کاتی تەنگانەدا پارێزەری دەستکەوتەکان بێت
لەسەر پرسی چۆنێتیی بەدەستهێنانی زۆرترین دەنگ بە تایبەتی لە م خولهی پهڕلهماني عێراق ،كه پارتی دیموكراتی كوردستان حزبی ژمارە یەك بووە ووە زۆرترین دهنگی بهدهستهێنا، لە بارەی چەند بابەتێكی دیكەی پەیوەندیدار، ساناو فەرەیدوون جوانڕۆیی،ئهندامی كۆمیتهی ناوهندی پارتی دیموكراتی كوردستان و یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی-هەڵەبجە-ڕاپەڕین، لەدیدارێكی تایبهت لهگهڵ (سایت و پهیجی ئاڵامیدیا) جوانڕۆیی ئەم پەیامەی خستەڕوو:
سازدانی: (شۆخان كهریم ) سلێمانی
ئاڵامیدیا: دهپرسین پارتی دیموكراتی كوردستان حزبی ژمارە یەك بوو كه زۆرترین دهنگی بهدهستهێنا بۆپهڕلهمانی عێراق ئهم سهركهوتنه لهچییهوه بهدیهات؟
جوانڕۆیی گوتی:"ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ بنەماکانی پارتی، دەبینین هەمیشە جەخت لەوە کراوەتەوە کە پێویستە بەرپرس و کادیران لە ناو خەڵکدا بن.
ههربۆیه بهپێویستی دەزانم ئاماژە بەوە بكەم كە گرنگیدانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە م هەڵبژاردنەدا، لەو ڕوانگەیەوە سەرچاوە دەگرێت، كە وەك پێویستییەكی ژیانی سیاسیی هاووڵاتیان دەڕوانێت. ڕێزدار جهنابی سەرۆک بارزانی هەمیشە ڕێنوێنی کردووین کە دەبێت بەردەوام لەناوجەماوەر و لە ناوخەڵکدابین و داواکارییەکانی خەڵک لە ئەولەویەتی کارەکانمان بێت، بەتایبەتی دوای کۆنگرەی ١٤، هەڤاڵانمان ئەکتیڤتر و ڕژدترن لە جێبە جێکردنی ئەم ئەرکە نیشتمانی و نەتەوەییەدا بوون. ههرئهوهش وایكرد پارتی ببێته دهنگی ملیۆنی زیاتر ، ئەگەر پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغدا بەهێز بێت، ئەوا دەتوانین دڵنیا بین لەوەی كە مافە نەتەوەییەكانمان و، ئەو مافانەی لە دەستووری هەمیشەیی عێراقدا بۆ هەرێمی كوردستان چەسپێندراون، ڕووبەڕووی پێشێلكاری نابنەوە، یان بە لایەنی كەم، پارتی هەموو هەوڵێك دەخاتەگەڕ بۆ ڕێگری لە پێشێلكردنی ئەو مافانە، چونكە ئاشكرایە كە لە پەیوەندی بە بودجە و مووچە و هێزی پێشمەرگەی كوردستانەوە پێشێلكارییەكی زۆر بەرامبەر خەڵكی كوردستان دەكرێت، لە هەمووشی گرنگتر پرسی ماددەی 140ـە كەواتە ئەگەر پارتی لە بەغدا بەهێز بێت، ئەوا بەرگریكار و داكۆكیكارێكی سەرسەختی بەدەستهێنانی مافەكانی گەلی كوردستان دەبێت،. گوتیشی، ''بهشێكی دیكهی ئهو دهسكهوت و سهركهوتنهی پارتیمان پڕۆژەکانی حکوومەت و هەڵوێستە نەتە وەییەکانی پارتی لە هەڵبژاردن ڕەنگدانەوەی باشیان هەبوو و هاووڵاتییان گەیشتنە ئەو بڕوایەی کە تەنها پارتی دەتوانێت لە کاتی تەنگانەدا پارێزەری دەستکەوتەکان بێت و لە کاتی ئاشتیدا پڕۆژەی خزمەتگوزاریی پێشکەش بکات.بۆیه هاوڵاتیان ئهو متمانهیان به پارتی و نوینهرهكانی دا
ئاڵامیدیا :لهسهرپرس و دهسكهوتهكانی كابینهی نۆ پرسیاری لێكرد؟ جوانڕۆی بهم جۆره وهڵامی داینهوه؟
جوانڕۆیی ئاماژەی بەوەدا " کابینەی نۆیەم بە سەرۆکایەتیی مەسروور بارزانی، سەرەڕای هەموو قەیرانە دارایی و تەندروستی و سیاسییەکان، توانیویەتی خزمەتگوزاریی بگەیەنێتە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان
یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی-هەڵەبجە-ڕاپەڕین، دووپاتی کردەوە کە وەکو پارتی پابەندین بە ئەو بەڵێنانەی کە بە خەڵکمان داوە و لەسەر ڕێبازی بارزانی بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانمان بۆ دابینکردنی ژیانێکی سەربەرزانە و ئایندەیەکی گەشتر بۆ هەموو کوردستانیان.
ئهم بابهته 576
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:53:04/02/2026