فەرهاد ئەتروشی رەتیدەکاتەوە هیچ ناکۆکییەک لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار لەناوخۆی پارتی هەبێت
.فەرهاد ئەتروشی، جێگری دوەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەڕونکردنەوەیەکدا دەڵێت،" چەند دەزگایەکی میدیایی هەواڵێکی ناڕاست و بێ بنەمایان بڵاوکردوەتەوە و باسیان لەوەکردوە کە لەناو سەرکردایەتی پارتیدا ناکۆکی لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار دروستبوە ".
ئەوەشیخستەڕوو،" لێرەوە دوپاتیدەکەینەوە کە هەر بڕیارێک لەلایەن سەرکردایەتی پارتی و خودی بارزانییەوە لەبارەی پۆستی سەرۆک کۆمار بدرێت، لەپێناو بەرژەوەندی گشتی پێوەی پابەند دەبین ".
هاوکات، فەرهاد ئەتروشی داوای لە دەزگا میدیاییەکان کرد، وردبین بن و پێش بڵاوکردنەوەی هەر هەواڵێک، لە سەرچاوەکەی دڵنیا ببنەوە.
ئهم بابهته 396
جار خوێنراوهتهوه
PM:08:12:03/02/2026