عەدنان مفتی: ئومێدەوارین حکوومەتی نوێی ھەرێمی کوردستان بەزووترین کات پێکبێت
له ساڵیادی كارهساتی یهكی شوبات له پاركی سامی عبدولڕحمان ،عەدنان موفتی سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان ڕایگهیاند"كه یەکگرتوویی کورد لەو ماوەیە بۆ پشتگیریی ڕۆژئاوای کوردستان زۆر گرنگ بوو بۆ ئەوەی بتوانین پیلانی دوژمن و ناحەزانی کورد لەناو ببەین و سەرکەوتووبین و دەسکەوتەکانیشمان بپارێزین، بۆیە ئومێد دەکەم ئەو یەکڕیزیی و یەکگرتووییە بەردەوامبێت
شهنیار ئهسعهدئاڵامیدیا ....ههولێر
سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان "یەکگرتوویی کورد لەو
ماوەیە بۆ پشتگیریی ڕۆژئاوای کوردستان زۆر گرنگ بوو بۆ ئەوەی بتوانین پیلانی دوژمن
و ناحەزانی کورد لەناو ببەین و سەرکەوتووبین و دەسکەوتەکانیشمان بپارێزین، بۆیە
ئومێد دەکەم ئەو یەکڕیزیی و یەکگرتووییە بەردەوامبێت."
عەدنان موفتی، سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان، گوتی "لە
ماوەی ڕابردوو بینیمان گەلەکەمان لە هەموو پارچەکانی کوردستان چەند یەکگرتووبوون
بۆ پشتگیریکردن لە ڕۆژئاوای کوردستان، دڵخۆشم ئەمڕۆ دەبینم گەل بەیەک دەنگ ھاوار دەکات
یەکگرتوو و یەکڕیزبین بۆ ئەوەی بتوانین پیلانی ناحەز و دوژمنانمان لەناو ببەین،
بۆیە ئومێد دەکەم ئەمە ببێتە ھاندەر و ھەمووان لەئاست بەرپرسیارەتی
بن."
عەدنان مفتی گوتیشی "پێویستە ھەمووان چاو لەو میللەتە بکەن چۆن
بە منداڵ، لاو، پیر و کەمئەندامان ھاتوونەتە سەر جادە و بۆ پشتگیریکردن لە
ڕۆژئاوای کوردستان هاوار دەکەن، بۆیە ئومێدەوارین یەکڕیزیی بپارێزین و حکوومەتی
نوێی ھەرێمی کوردستان بەزووترین کات پێکبێت، بۆ ئەوەی دۆخی خەڵک باشتر بێت و
دەستکەوتەکانیش پارێزراوبن و ئایندەش رۆشنبێت."
ئهم بابهته 720
جار خوێنراوهتهوه
PM:08:11:02/02/2026