دەروێش ئه‌وڕه‌حمان ئاغا:شەھید ئیدریس لە ڕووی سیاسی، ئایینی و کۆمەڵایەتییەوە کەسایەتییەکی زۆر بەھێز بوو.


لە  ٣١ی کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٨٧، لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان "ئیدریس بارزانی"سەرکردەو وئەندازیاری ئاشتی، بۆ ھەمیشە ماڵاوایی کرد.له‌ھاوڕێ وھاوسەنگەرانی له‌مباره‌یه‌وه‌ بۆ بۆ ماڵپەڕی ئاڵامیدیا ) هاته‌ ئاخاوتن ده‌روێش ئه‌وره‌حمان ئاغا وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌ك و فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی له‌ سه‌رده‌می شۆڕشی ئه‌یلول و گوڵان  باس لە ڕۆڵ و پێگەی ئیدریس بارزانی کە ھاوکات لەگەڵ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، شانی دابووە بەر کاروباری شۆڕش و خزمەتی گەلی کوردستان.
ئاڵامیدیا,,,,هه‌ولێر

دەروێش ئه‌وڕه‌حمان ئاغا، بەرپرسی کۆمەڵایەتیی گشتی پارتی دیموكراتی كوردستان وگوتی:"شەھید ئیدریس لە ڕووی سیاسی، ئایینی و کۆمەڵایەتییەوە کەسایەتییەکی زۆر بەھێز بوو. پێشمەرگەیەکی بەرگخاکی و ڕاستەقینە بوو. ھەرکاتێک دەچووینە خزمەتی، ھەموو ئازار و ناڕەحەتییەکانی لەبیر دەبردینەوە. کەسێک بوو بێ ئامۆژگاری و ھاوکاری و دڵدانەوە کەسی لەلا نەدەردەچوو،شەھید ئیدریس لە سەرەتای لاوێتییەوە، له‌گه‌ڵ سەرۆک  مه‌سعود بارزانی ھەردووکیان لە خزمەت بارزانیی نەمردا بوون بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری شۆڕش. زۆر ھاوکار بوون، بەتایبەت بۆ خزمەتکردنی پێشمەرگە و خەڵکی ھەژار. شەھید ئیدریس بەمانای وشە کاریزما بوو؛ ھەرچەند وەسفی بکەین تەواو نابێت، چونکە مرۆڤێک بوو جیاوازیی نەدەکرد و ھەر کوردێک لە ھەر شوێنێک سەردانی کردبایە، تا پێی کرابایە کارەکەی بۆ ڕادەپەڕاند















ئه‌م بابه‌ته 760 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:02:48:01/02/2026