سلێمانی یادی كۆچی دوایی ئیدریس بارزانی )كردده‌وه
گرووپێکی خۆبەخش کە لە چەند لاوێک پێکهاتوون،لە شاری سلێمانی یادی كۆچی دوایی ئیدریس بارزانی )كردده‌وه
شوخان كه‌ریم : سلێمانی
لەمبارەیەوە، سه‌ربه‌ست مه‌نمی، به‌رپرسی بەشی روانگەی کو‌لتوور له شاری سلێمانی، لە لێدوانێكیدا بۆ (ئاڵامیدیا گوتی: "یادی (39) ساڵه‌ی كۆچی دوایی کاک ئیدریس بارزانی. به ئاماده‌بوونی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و كه‌سایه‌تی و دڵسۆزان و به‌رپرسانی ڕێبازی بارزانی، ئه‌م یاده به‌رز ڕاده‌گری ، ئه‌م یاده‌دا رێوڕەسمێك بە نمایشی فیلمی بەڵگەنامەیی شه‌هیدی سه‌ركرده پیشانی میوانان ده‌درێت.»
مه‌نمی گوتیشی: "ئیدریس بارزانی وەك سەركردە و خەباتگێڕی ڕزگاریخوازی نەتەوەییمان، هەموو تەمەنی خۆی لەنێو كۆڕی گەرمی خەباتدا بەسەر برد. ئەم جۆرە مرۆڤانە ژیانی خۆیان لەپێناو وڵات و نەتەوەدا بەخت دەكەن، بۆیە بۆ هەتا هەتایە لەنێو ویژدانی نەتەوەكەیاندا زیندوو دەمێننەوە. دروود بۆ رۆحی پاکی جوانەمەرگ ئیدریس بارزانی و شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاریی کورد و کوردستان، سەرقافڵەیان مستەفا بارزانی.»
ئه‌م چالاكییه شه‌ممه 31ی 1ی 2026 كاتژمێر 3ی پاشنیوه‌ڕۆ له هۆڵی سینه‌ما سالم لە سلێمانی، ته‌لاری سه‌رده‌م، نهۆمی دووه‌م بەڕێوە چوو
ئه‌م بابه‌ته 456
جار خوێنراوه‌ته‌وه
PM:10:26:30/01/2026