ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردە:لهسهرقوتابیهكهی كهركوك هاتهدهنگ
دوای ئەوەی کە قوتابییەکی کورد لە کەرکوک بەناوی ( دیار خلیل ) لە ( خوێندنی سیستمی ئیتحادیی لە قوتابخانەیەکی ناحکومی) بەهۆی ئەوەی لەوانەی هونەردا وێنەی ئاڵای کوردستانی کێشابوو، لە قوتابخانەکە بڕیاری دوورخستنەوەی دەدرێت .
دئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردە:لهوالی خۆی لهتۆری كۆمهلایهتی فیس بوك نوسیویهتی دهلێت:
ئاڵامیدیا.....وهكخۆی
کاتیک بابەتەکەم پێگەیشت راستەوخۆ مامۆستا کامران (بەرێوەبەری خوێندنی کوردی) م راسپارد کە بەهیج جۆرێک ئەمە نابێت قبوڵ بکرێت و قسە لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی کەرکوک بکەن ( حکومەتی فیدراڵ) ، قسەی لەگەڵ کردوون و بەڵێنیان دابوو سبەی چارەسەری بابەتەکە دەکەن و لێپرسینەوەش لە قوتابخانەکە دەکەن ، بڕیاریشمدا پارەی خوێندنەکەی لە ئەستۆ بگرم وەک پاڵپشتیەک بۆ ئەو ئازیزە و دڵنیابن ئەو منداڵە بێ خوێندن نامێنێتەوە بابەتەکە چارەسەر دەبێت و جیا لەوەش هەموو قوتابخانە کوردییەکانی ئێمە لە کەرکوک لەبەردەمیدا کراوەیە.
ئالان حەمە سەعید
وەزیری پەروەردە
ئهم بابهته 476
جار خوێنراوهتهوه
PM:06:21:28/01/2026