هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ: له‌شاری حه‌له‌ب له‌ناو شه‌ڕێكی سه‌خت و توندداين
هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ له‌شاری حه‌له‌ب رایانگه‌یاند كه ئێستا له‌ناو شه‌ڕێكی سه‌خت و تونددان بۆ تێكشكاندنی هێرشی چه‌كدارانی سه‌ر به‌حكومه‌تی كاتیی سوریا، كه به‌پاڵپشتی توركیا ده‌ستیان به‌هێرشێكی به‌رفراوان كردووه.
هێزه‌كانی ئاسایش جه‌ختیان كرده‌وه كه هه‌موو توانایه‌كی خۆیان بۆ پاراستنی گه‌ڕه‌كه‌كانی شێخ مه‌قسوود، ئه‌شره‌فیه و به‌نی زه‌ید و دانیشتووانه‌كه‌ی خستووه‌ته گه‌ڕ.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی ره‌سمی هێزه‌كانی ئاسایش، هێرشبه‌ران سوودیان له چه‌كی قورس و تانك و تۆپ وه‌رگرتووه بۆ لێدانی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه، به‌ڵام هه‌ر سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون و تێك‌شكان.
ئاسایشی حه‌له‌ب ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، هێرشه‌كه له چه‌ند قۆڵێكه‌وه ئه‌نجامدراوه و هێزه‌كانیان له‌حاڵه‌تی به‌رگریی تونددان بۆ رێگریكردن له‌هه‌ر پێشڕه‌وییه‌ك كه ببێته مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانی خه‌ڵكی سڤیل.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، چه‌كداره‌كان به‌بێ جیاوازی ناوچه نیشته‌جێبووه‌كان تۆپباران ده‌كه‌ن، به‌ڵام هێزه‌كانی ئاسایش به‌ڵێنیانداوه كه تا كۆتایی به‌رگری بكه‌ن و ڕێگه‌نه‌ده‌ن هیچ گروپێك ئاسایشی ناوخۆی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه تێكبدات.
ئه‌م بابه‌ته 408
جار خوێنراوهتهوه
PM:07:19:07/01/2026