ده‌رگه كۆنه ته‌خته‌داره‌كانی شار‌و بیره‌وه‌ریی
ده‌رگه كۆنه‌كه‌ی شاروته‌خته‌داره‌كانی بیره‌وه‌ریی ،هه‌ندێك له‌مرۆڤه‌كانی شاری سلێمانی و گه‌ره‌كانی سه‌رشه‌قام و ده‌رگه‌زێن و گاوران و سابونكه‌ران هتد.. كه‌تائێستاش نه‌وه‌كانیان، به‌چاوی پڕفرمێسك ده‌روانه بیروه‌رییه‌كانی كۆچكردوه‌كانیان، كه‌له‌پشت ئه‌وده‌رگه‌وه یادگاریه‌كانیان به‌زیندوی به‌جێهشتووه
ئاڵا میدیا:
شاری سلێمانی ئه‌و شاره‌ی وا باس ده‌كرێت له ساڵی 1920 ژماره‌ی دانیشتوانی 10 هه‌زار كه‌س بووه. به‌پێی ڕۆژنامه‌ی ژین له ساڵی 1955 ژماره‌ی دانیشتوانی 60 هه‌زار كه‌س بوه‌و نزیكه‌ی 7 هه‌زار خانووی تێدا بووه. له( 10 )گه‌ڕه‌كی سه‌ره‌كی پێكهاتبوو ئه‌وانیش كانی ئاسكان ، گۆیژه ، گاوران سابونکەران، مه‌ڵكه‌ندی ، سه‌رشه‌قام و چوارباخ و ده‌رگه‌زێن. گه‌ڕه‌كی جوله‌كانی جارانیش ئێسته خراوه‌ته سه‌ر گه‌ڕه‌كی سه‌رشه‌قام.
له زه‌مه‌نی هه‌رزه‌كاری منیش‌دا هه‌ر شارێكی زۆر بچوكتر له ئێسته‌و دانیشتوانی كه‌مترو شارێكی ساده‌و ژیانی مرۆڤه‌كانیش ساده‌ترو سروشتیتر بووه ، ژینگه پاكتر بووه ، خواردن به‌تامترو سروشتیتر بووه، ته‌كنه‌لۆژیا پێشكه‌وتو نه‌بوو ، په‌یوه‌ندیه كۆمه‌لایه‌تیه‌كان به‌هێزتر بووه. ئوتومبێل و شه‌قامه‌كان وه‌ك ئێسته زۆر نه‌بووه ، به‌شێكی خه‌ڵكیی هه‌روه‌ك ده‌یان ساڵ پێش ئه‌و كاته به عه‌ره‌بانه‌ی ئایلی (دوو ئه‌سپ) هاتوچۆیان كردوه. ئاخۆ ئه‌گه‌ر ئه‌سپ و ولاخ نه‌بوایه مرۆڤه‌كانی شوێنه‌كان له‌و زه‌مه‌نه جیاوازانه‌ی ژیاندا چۆن توانای هاتوچۆ كردنیان هه‌بوایه؟ عه‌ره‌بانه‌ش هه‌روه‌ك پاسكیل و ئوتومبیل له‌گه‌ڵ مێژووی خۆیدا پێشكه‌وتنو گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتوه‌و له ولاتێكیشه‌وه بۆ ئه‌ویتر هاوشێوه نه‌بووه.
له ماوه‌ی ده‌یان سالێكدا شاره‌كه سیمای ئه‌و زه‌مه‌نه‌ی جارانی خۆی وون كرد ، ئه‌و شاره نه‌ما كه له بیره‌وه‌ریه‌كانی هه‌مواندا هه‌بوو.
سلێمانی له‌سه‌ر دیواری پۆسته‌ی به‌رده‌ركی سه‌را وه‌ك شوێنێكی ناسراوی مێژویی كاتژمێرێكی گه‌وره به‌سه‌ر دیوارێكه‌وه دانرابوو ، هی زه‌مه‌نی مه‌لیك بوو ، ده‌بوو بمایه چونكه ببوه سیمبولێكی مێژوویی ، له‌به‌رده‌م دائیره‌ی پۆسته‌ی كۆنی سلێمانی ته‌نیشت سینه‌ما ڕه‌شید صندوقێكی نامه‌ی ئاسن سوورێكی خڕی كۆن هه‌بوو بۆ نامه ناردن ، دیاره هی زه‌مه‌نی ئینگلیزه‌كان بوو ، ئه‌ویش نه‌ما، فولكه‌ی به‌رده‌ركی سه‌را شتێكی كۆنی مێژوویی بوو ، جگه له‌وه سینه‌مای ڕه‌شید به‌و مێژوه كۆنه‌یه‌وه ئه‌ویش ڕوخێندرا ، ئه‌مانه‌و زۆرێكی تر ، ئه‌وانه‌ی مێژویه‌كیان ڕوخاند هیچ له مێژوو وه شارستانیه‌تی كۆن تێنه‌گه‌یشتن. له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا بیره‌وه‌ریه‌كانیش ده‌كوژرێن. له زۆرێك له ولاتاندا ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و شوێنه مێژوییانه ده‌هێڵرێنه‌وه، گه‌ر ناوه‌وه‌یشی مۆدێرن بكه‌ن بۆ پاراستنی كه‌له‌پورو مێژووی گه‌ل و ولات.
هه‌ندێك ڕۆژ له هاویندا جێبێكی شاره‌وانی به‌ناو شاردا ده‌گه‌ڕا ، پێی دهگ‌وترا دوكه‌ڵی مێشه‌كه. ئه‌م جێبه لوله‌یه‌كی پَیوه بوو دوكه‌ڵی ده‌كرد به ناو شه‌قام و دوكانه‌كانداو ده‌وترا بۆ له‌ناوبردنی مێش و مه‌گه‌زه. دوكه‌ڵه‌كه ، مندالانی ئه‌وسه‌رده‌مه له كاتی دوكه‌ڵه‌كه‌دا به دوای جێبه‌كه‌دا ڕایان ده‌كرد.
ئه‌م بابه‌ته 844
جار خوێنراوه‌ته‌وه
PM:10:25:29/01/2025