كاڵێ سه‌باح، هونه‌رمه‌ندی بواری شانۆ و دراما، كه له زنجیره درامای (كۆشكی هه‌نار) ڕۆڵی جوانیكای به‌رجه‌سته كرد، له‌سه‌ر هه‌ژموونی كاری هونه‌ری و نواندن و شانۆ و ده‌ركه‌وتن و چه‌ند پرسێكی دیكه، لە دیدارێكدا بۆ (ئاڵا میدیا) دەڵێ: ” ئه‌گه‌ر ژیان ڕێگه بدات، له‌سەر كاری نواندن به‌رده‌وام ده‌بم، چونكە نواندن خه‌ونی منداڵیی منه."
كه‌ویار عومه‌ر:سلێیمانی
(ئاڵا میدیا) كاڵێ سه‌باح چۆن پێناسه‌ی خۆی ده‌كات؟
كاڵێ سه‌باح: كچێكی ده‌رچووی په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كان به‌شی شانۆیە و خولیای هونەر و چالاكیی بەردەوامە.
(ئاڵا میدیا) پێدانی ڕۆڵی جوانیكا له زنجیره‌درامای (كۆشكی هه‌نار) بەهۆی ڕواڵه‌ت بوو، یان توانای به‌رجه‌سته‌كردنی رۆڵەكە؟
كاڵێ سه‌باح: پێدانی ڕۆڵی جوانیكا له زنجیره‌درامای (كۆشكی هه‌نار) به‌هۆی توانا و به‌رجه‌سته‌كردنی كاره‌كته‌ره‌كه‌م بوو، هه‌روه‌ها ڕواڵه‌ت به‌شێكی دیكە بوو له پێدانی ڕۆڵه‌كه‌م.
(ئاڵا میدیا) ئه‌گه‌ر ڕۆژێك بڕیاری چوونه ناو پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیری بده‌ی، مه‌رجت بۆ كه‌سی به‌رامبه‌ر چییە؟
كاڵێ سه‌باح: هاوسه‌رگیری پڕۆسه‌یه‌كی ئاسان نییه، به‌تایبه‌ت بۆ من كە كاری هونه‌ری ئه‌كه‌م و ئه‌كته‌رم، به‌ڵام بڕوا ناكه‌م هاوسه‌رگیری ڕێگری له هونه‌ره‌كه‌م بكات، چونكه كه‌سێك هه‌ڵئه‌بژێرم بۆ هاوسه‌رگیری، له هونه‌ره‌كه‌م تێبگات و منی وه‌ك خۆم قبووڵ بێت.
(ئاڵا میدیا) ئایا (كۆشكی هه‌نار) یه‌كه‌م ئه‌زموون و ده‌ركه‌وتنت بوو له بواری دراما؟
كاڵێ سه‌باح: درامای كۆشكی هه‌نار دووه‌م ئه‌زموونی كاركردنم بوو، چونكە پێشتر له درامای (كرێچی) ڕۆڵم بینی بوو.
(باس‌نیوز) له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندێكیت و ده‌ركه‌وتوویت، چۆنە له بواری ڕێكلام ده‌رناكه‌وی؟ ئایا پێت نه‌گوتراوه، یان هۆكاری دیكە هەیە؟
كاڵێ سه‌باح: سەبارەت بە كاری ڕێكلام زۆرم پێ گوتراوه، به‌ڵام وه‌ك ئه‌كته‌رێك نامه‌وێت هه‌موو كارێك بكه‌م، چونكه كەسایەتیی خۆم و كوالێتیی هونه‌ره‌كه‌م زۆر له پاره لەلا گرنگتره.
(ئاڵا میدیا) درامای (كۆشكی هه‌نار) چی به تۆ به‌خشی؟
كاڵێ سه‌باح: بۆ من ئه‌زموونێكی تازه بوو، چونكە شتی باشی لێوه فێر بووم.
(ئاڵا میدیا) كاڵێ یان جوانیكا، لای بینه‌ر به كام ناوبانگ ده‌كرێیت؟
كاڵێ سه‌باح: خه‌ڵك زیاتر به جوانیكا با‌نگم ده‌كەن.
(ئاڵا میدیا) ئاستی پێشوازی لای بینه‌ر له ڕۆڵی جوانیكا چۆن بوو؟
كاڵێ سه‌باح: بینه‌ران تا ڕاده‌یه‌ك كاره‌كته‌ری جوانیكایان به‌دڵ بوو، له هه‌مان كاتدا ڕه‌خنه‌شیان هه‌بوو، چونكە كاره‌كته‌ره‌كه نەرێنی بوو.
(ئاڵا میدیا) ویستت به ڕۆڵی جوانیكا چی به كچانی كۆمه‌ڵگا بڵێیت؟
كاڵێ سه‌باح: ڕۆڵی جوانیكا كاره‌كته‌رێكی زیندووه، ڕۆژانه به ده‌یان نموونه و چیرۆكی وا ده‌بینیت، به‌داخه‌وه ئه‌م جۆره كاره‌كته‌ره لای كۆمه‌ڵگا ناپه‌سنده، بێ ئه‌وه‌ی بزانن چیرۆكی پشت ئه‌م كاره‌كته‌ره چییه، ده‌توانم بڵێم ئه‌و ڕۆڵه پیشاندانی ئه‌و جۆره كه‌سانه بوو كە وه‌ك جوانیكا بیر ده‌كه‌نه‌وه.
(ئاڵا میدیا) به‌ركه‌وتنت له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێ هونه‌رمه‌ند و كاره‌كته‌ری به‌ئه‌زموون چی به تۆ به‌خشی؟
كاڵێ سه‌باح: توانای زیاتریان پێ به‌خشیم و زیاتر ئه‌زموونم لێ وه‌رگرتن.
(ئاڵا میدیا) نواندن كاروانی بەردەوامی كاڵێ ده‌بێت؟
كاڵێ سه‌باح: بێ گومان ئه‌گه‌ر ژیان ڕێگه بدات به‌رده‌وام ده‌بم له كاری نواندن، چونكە نواندن خه‌ونی منداڵیی منه.
(ئاڵا میدیا) په‌یوه‌ندییت له‌گه‌ڵ كاره‌كته‌ره ئافره‌ته‌كان چۆنه؟
كاڵێ سه‌باح: په‌یوه‌ندییه‌كی باشم هه‌یه له‌گه‌ڵ زۆر له هاوپیشه‌كانم و زۆر جدییم، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ئه‌كه‌وێته سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتی به‌رامبه‌ره‌كه‌م كە چۆن مامه‌ڵه‌م له‌گه‌ڵدا ده‌كات.
(ئاڵا میدیا) هیچ پڕۆژه‌ی نوێتان بەدەستەوەیە؟
كاڵێ سه‌باح: ئێستا خه‌ریكی پڕۆڤه‌ی كارێكی شانۆم، له نووسینی ڕۆماننووس به‌ختیار عه‌لی، ده‌رهێنانی ڕاڤیار نه‌وزاد، به‌رهه‌مهێنانی میترۆنۆم پڕۆداكشن، وابڕیاره له چه‌ند مانگی داهاتوودا نماییش بكرێت.
(ئاڵا میدیا) چ په‌یامێكت بۆ (ئاڵا میدیا) هەیە؟
كاڵێ سه‌باح: زۆر سوپاس قبرۆزبایی له سایت و په‌یجی(ئاڵا میدیا)جه‌كه‌م هیوادارم هه‌میشه له سه‌ركه‌وتندا بتانبینم.
ئه‌م بابه‌ته 608
جار خوێنراوه‌ته‌وه
AM:12:05:10/01/2025