بێئاوی دەرگەی مزگەوتی کانێسکان لە سلێمانی دادەخات
بێئاوی دەرگەی مزگەوتی کانێسکان لە سلێمانی دادەخات
سولیا شیروان (ئاڵامیدیا)
عومه‌ر ڕه‌حیم ناسراو به مام عومه‌ر، یه‌كێك له دێرینترین دانیشتوانی گەڕەکی کانێسکانی شاری سلێمانییه به(ئاڵا میدیا)ی ڕاگه‌یاند، گوتی " مێژوی ئه‌م گه‌ره‌كه و مزگه‌وته‌كه‌ی بۆ (200)ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه كانیه‌ك بووه سه‌رچاوه‌ی ئاوه‌دانی بۆریبوارانی ئه‌م شوینه ، ته‌نانه‌ت هه‌رچی ئاژه‌ڵه كێوییه‌كانیش بوو له‌م كانیه ئاویان ده‌خوارده‌وه ،به‌تایبه‌ت ئاسكه‌كانی ئه‌و كات هه‌ربۆیه ناسناوی گه‌ره‌كێك به‌كانێسكان هات ،گوتیشی:" ئه‌وكاته ئێره كه بۆچه‌قی ناوبازاڕ دوربوو له ئاوه‌دانی دواتر كانیه‌كه بووه کارێز پڕ بوو لە ئاو، بەڵام ئێستا بەداخەوە هیچ ئاوی تێدا نەماوە."
كه‌سەرچاوەی ئاوی مزگەوتی کانێسکان بیر و کارێزە، بەڵام هەردووکیان وشکیان کردووە و ناتوانرێت ئاویان لێوە دابین بکرێت.
لە ماوەی نۆ ساڵدا، هەشت مەتر بیری مزگەوتەکەیان قوڵ کردووەتەوە بۆ دەستکەوتنی ئاو، بەڵام بێسوود بووە. مام عومه‌ر ڕه‌حیم گوتیشي:" ئه‌م قه‌یرانه ده‌ستكردی مرۆڤ نییه و خودای باڵا ده‌ست خۆی ده‌زانێ
ئه‌م بابه‌ته 188
جار خوێنراوه‌ته‌وه
PM:02:29:01/08/2025