شاری سلێمانی ومێژویهكی زیندو
سهرچاوه وسودوهرگرتن له(ویکیپیدیا)وسوپاسی بؤپهيجی سلیمانی جاران
شاری سلێمانی له ساڵی ١٧٨٤ لهلایهن ئیبراهیم پاشای بابان هوه ئاوهدانكراوهتهوه. ئیبراهیم پاشا شارهكهی بهناوی باوكییهوه(سلێمان)پاشا ناوناوه. سلێمانی جگهلهوهی دهبێته پایتهختی میرنشینی بابان لهههمانكاتدا دهبێته مهڵبهندێكی بازرگانی و ڕۆشنبیری ناوچهكه.
بهشه دیالێكتی سۆرانی لهناوچهكهدا پهره دهستێنێ و دهبێته زمانی خوێندن و نووسین به جورێك كه بهشهدیالێكتی گۆرانی لهناوچهكهدا بهرهو كهمبون و نهمان دهچێت. پاش ڕووخانی میرنشینی بابان لهساڵی ١٨٥١ وه لهناوچوونی دهوڵهتی عوسمانی له جهنگی یهكهمی جیهانی، شاری سلێمانی دهخرێتهسهر كۆماری عێراقی ئهمڕۆ. له ساڵی ١٩٢٢ تا ١٩٢٤ شاری سلێمانی پایتهختی دهوڵهتهكهی مهلیك مهحمود بووه. شاری سلێمانی جگهلهوهی لانكهی ڕۆشنبیرو تێكۆشهرانبووه، مهڵبهندی ههڵگیرسانی شۆڕشو ڕاپهڕینش بووه لهمێژووی كوردستاندا .
پارێزگای سلێمانی له چهند شارۆچكهیهك پێك هاتووه گرنگترینیان شارۆچكهی پێنجوینه كهوهك دهرزوازهیهكی گهورهواهیه له سهر سنوری ئێران عێراق پاش ئهویش چهمچهماڵ به پلهی دووهم دێت كه دهروازهی دووهمی شاره رووه ناوچهكانی خوارووی عێراق .
سلێمانی به هاوینه ههوارهكانی وهكو هاوینه ههواری ئهحمهد ئاواو سهر چنارو دوكانو سهرتهكی بهمۆو كونهماسی و ئهزمڕو قهرهداغ و بهناوبانگه چهندین هاوینه ههواری دڵ رفێی دیكهش .
پارێزگای سلێمانی دوو بهنداوی گهورهی تێدایه وهك بهنداوی دوكان و دهربهندی خان كه ئهوانیش وهك ناوچهیهكی گهشتیاری ناوزهند دهكرێن و بههاران خهڵكێكی زۆر روویان تێدهكات ناوشاری سلێمانی له ناو شاری سلێمانیدا چهند مهزار گایهكی بهناوبانگی تێدایهو وهك مهزارگه ی كاك ئه حمهدی شێخ و شێخ مهحمودی حهفید كه له ناو مزگهوتی گهوره ی شاری سلێمانیدان، شاری سلێمانی به پایتهختی رۆشنبیری كوردستان دادهنرێت له ئێستادا بههۆی ئهو رۆشنبیرییه فراوان و دێرینهی كه ههیهتی ، بهشاری ههڵمهت و قوربانیش ناوی دهركردوه بههۆی ئهو قوربانییه گهورانهی كه خهڵكی ئهم شاره له سهردهمی رژێمدا شێشكهشیان كردوه .
سلێمانی گهورهترین زانكۆی تێدایه له ههرێمی كوردستاندا كه به زانكۆی سلێمانی ناسراوه، گهلێك شوێنهواری دێرین و مێژویش ههن لهم پارێزگایهدا ، وهكو گردی یاسن تهپهو ئهشكهوتی قس قاپان و ئهشكهوتی ههزار مێردو شانهدهری.
شاری سلێمانی لهپاش راپهرینه گهورهكهی ئاداری ساڵی 1991 یهكهوه فراوان بوون و پێشكهوتنێكی له بهر چاوی بهخۆوه دیوهو به ئارامترین پارێزگاش دهژمێردرێت له عێراقدا، بهو هۆیهوه له زۆربهی پارێزگاكانی دیكهی عێراقهوه خهلكێی زۆر روویان تێكردووهو بووه به پهناگای ئهو هاولاتیانهی كه له خواروی عێراق و ناوچهكانی ناوهراستهوه روودهكهنه ئهو شاره، ئاستی ئابووری دانیشتوانهكهشی به شێوه كی كشتی مام ناوه نده شاری سلێمانی رۆژ به رۆژ گهشه دهكات و له بناری جیای گۆیژهدا قهشهنگ ترو جوانتر ده بێت..
مزگەوتەکانی سلێمانی
دیارە مزگەوت وێڕای ئەوەی کە شوێنێکی ئایینی پیرۆز و شوێنی عیبادەت و خواپەرستی و زانستە، شوێنێکی گرنگی خزمەتگوزارییشە و لە گوندەکاندا بەتایبەتی ئەرکی دیوەخان و میوانخانە و شوێنی کۆبوونەوەی دانیشتوانی ناوچەکە بووە و لە شۆڕشی گەلەکەشماندا مزگەوت هەمیشە لانە و جێگەی حەوانەوەی پێشمەرگە بووە، کوردیش وەک میللەتێکی موسوڵمان بایەخ و گرنگیی داوە بە مزگەوت و هەمیشە لەگەڵ دروستکردنی دێهاتەکان و لە ئاوەدانکردنەوەیان دا مزگەوتیان دروستکردووە. بێجگە لە مزگەوت لە سلێمانی تەکیە و خانەقاش هەبووە.
تەکیە بۆ قادرییەکان کە حاجی شێخ مارقی نۆدێ هێناوێتیە ناوچەی سلێمانییەوە و لە بنچینەدا شێخ قادری گەیلانی دایمەزراندووە. خانەقاش بۆ نەقشبەندییەکانە کە مەولانا خالید هێنای کە ئەویش لە مەولانا عەبدولڵای دەهلی وەریگرتبوو.
حاجی شێخ مارف و مەولانا خالید هاوچەرخی یەک بوون و کاتێک کە میستەر ریچ لە ساڵی 1820دا هاتووەتە سلێمانی لە سەردەمی فەرمانڕەوایی مەحمود پاشای باباندا، باسی ئەم دوو زاتە گەورەیە ئەکات. مامۆستا مەلا محەمەدی قزڵجی لە نامیلکەیەکی بەنرخدا کە لە ساڵی 1938 دەری کردووە بەناوی (التعریف بمسالجد السلیمانیە و مدارسها الدینیە) باس لە مزگەوتەکانی شاری سلێمانی ئەکات کە تا ئێستا ماون. مزگەوتە بەناوبانگەکانی سلێمانی ئەمانەن:
1. مزگەوتی حاجی ئەحان (حاجی حان): حاجی ئەحمەد (ئەحان) لە قەڵاچوالانەوە هاتۆتە سلێمانی. شاعیر بووە و لە شیعردا نازناوی (شەوقی) بووە و ئەم مزگەوتەی دروستکردووە.
2. مزگەوتی تەکیەی وسو پاشا (مزگەوتی مەڵکەندی): پێش شاری سلێمانی دروستکراوە لەلایەن خەڵکی گوندی مەڵکەندییەوە، لە مامۆستاکانی حاجی مەلا ئەحمەدی نودشێیە.
3. مزگەوتی شێخەلی: پێشتر بەناوبانگ بووە بە مزگەوتی مەلا ئەمینی مام رۆستەم (کەوتۆتە پشت بانقی رەشید)ەوە. دروستکەری مزگەوتەکە حاجی ئەوڵای حەمە کەرکوکلیزادەیە.
4. مزگەوتی بن تەبەقی هەرمنی: دروستکەری مزگەوتەکە سلێمان پاشایە. کارێزێکی لەناودا بووە کە بە پلیکانە ئەچوویتە خوارەوە، ئێستاش ماوە.
5. مزگەوتی سەید ئەحمەدی نەقیب: دروستکەرەکەی سەید ئەحمەدی میرە سووری نەقیبە.
6. مزگەوتی عەلی کەمال: لە گەڕەکی عەلی کەمالە و یەکێکە لە مزگەوتە گەورە و رێک و پێکەکانی سلێمانی.
7. مزگەوتی حاجی شێخ ئەمینی خاڵ: دروستکەری مەلا مستەفا کوڕی مەلا شەمسەدینی کوڕی مەلا عوسمانەو لەکاتی گواستنەوەی قەڵاچوالان بۆ سلێمانی بە داروپەردووی مزگەوتەکەی قەڵاچوالان ئەم مزگەوتە دروستکراوە.
8. مزگەوتی شێخ محەمەدی بەرزنجی: لە گەڕەکی سابوونکەرانە، دروستکەرەکەی سەید عەزیز جۆڵا و ئەهلی گەڕەکە.
9. مزگەوتی سەید حەسەن (مزگەوتی عەبدولڕەحمان پاشای بابان): دروستکەرەکەی ئەوڕەحمان پاشایە کە خۆی مامۆستای مزگەوتەکە بووە، نالی شاعیر لەم مزگەوتەدا ژووری هەبووە.
10. مزگەوتی هەمزاغا: دروستکەری باپیری پیرەمێردی شاعیر بووە و نزیک ماڵ و چایخانەکەی پیرەمێرد بووە لە سابونکەران.
11. مزگەوتی شێخ بابا عەلی: لە پێشدا بەناوبانگ بووە بە مزگەوتی شێخ عەبدولڕەحمان شێخ ئەبو بەکر دروستکەری ئەوڕەحمان پاشای بابان بووە لە مامۆستاکانی مەولانا ئیبراهیمی بیارەیی و مامۆستا عەلی بەرزنجی قازی سلێمانی و مەولانا خالیدی نەقشبەندی بوون.
12. مزگەوتی شێخ محەمەدی ئەڵەکی (ناوبازاڕ): دروستکەرەکەی عەزیز ئاغای مەسرەف بووە لە زەمانی ئەحمەد پاشای بابامدا مەسرەف کەری پاشا بووە.
13. شێخ جەلالی قەرەداغی (قەزازەکان): دروستکەرەکەی حاجی عەزیزی خەیات بووە.
14. مزگەوتی موفتی: دروستکەرەکەی مەلا مەحمودی پیر حەسەنی باوکی مەلا ئەحمەدی چاومار بووە لەم مزگەوتەدا کتێبخانەیەکی قەشەنگ و رێک و پێک هەبووە دەوڵەمەند کراوە بە چەندەها کتێبی نایاب و بە نرخ، کە ئینگلیزەکا سلێمانیا بۆردومانکرد یەکەم بۆمبا کە خرایە خوارەوە بەر ئەم کتێبخانەیە کەوت و ئاگری تێ بەردا و کۆششی سەدان ساڵی کردە خۆڵەمێش. ئێستا شوێنەکەی بۆتە قەیسەری (کەوتۆتە پشتی ئوتێل شیرین لە جادەی کاوە).
15. مزگەوتی تەکیە رووتە: دروستکەری شێخ عەلی تاڵەبانی و خەڵکی گەڕەک بووە و زیکر و تەهلیلەی تیا دەکرا.
16. مزگەوتی قامیشان: دروستکەری عەبدولڵا پاشای دوا میری بابان بووە لە گەڕەکی کانێسکان.
17. مزگەوتی کانێسکان (سەرچاوە): دروستکەری عەبدولڵا پاشای بابان بووە لەسەر کانی و ئاوەکەی سەرچاوەی کانێسکان دروستکراوە.
18. بن تەبەقی بچکۆلە (عیرفان): دروستکەری خدر ئاغای ئاشنای بابانەکان بووە لە ساڵی 1837 بووە.
19. مزگەوتی شێخ سەلام: لە جادەی مەولەوی، زەوی مزگەوتەکە هی بابانەکان بووە بە سەرپەرشتی شێخ قادری گەورە (قازی سلێمانی) بە پارەی خەڵکی گەڕەک دروستکراوە.
20. مزگەوتی گەورە: دروستکەری ئیبراهیم پاشای بابان بووە کە دروستکەری شاری سلێمانی بووە گەورەترین و بەناوبانگترین مزگەوتی سلێمانی بووە، یەکەم مامۆستای ئەم مزگەوتە شێخ مارفی نۆدێ بووە، پاش کاک ئەحمەدی شێخ سەید غەوسە و شێخ محێدینی سەید غەوسە خەتیبی بوو، لە زەمانی کاک ئەحمەد دا حاجی مەلا عەزیزی دێلێژەیی کراوە بە واعیز، لە سەردەمی شێخ مەحمودی نەمردا شوێنی کڵپەسەندنی جۆشی نیشتمان پەروەریی بووە، تەرمی کاک ئەحمەدی شێخ و شێخ مەحمودی نەمر لەوێ نێژراون. یەکەم مزگەوت بووە کە نوێژی هەینی تیا کراوە و گۆڕی پاشاکانی بابان لەوێیە. یەکەم منارە لە سلێمانی لەم مزگەوتەدا دروستکراوە لەسەر بڕیاری سوڵتانی عوسمانی سوڵتان عەبدولحەمید لە ساڵی 1308ی کۆچی، لە ساڵی 1998دا لەسەر ئەرکی هەڤاڵ مام جەلال مەرقەدی کاک ئەحمەدی شێخ و شێخ مەحمودی نەمر تەعمیر کرا و قوببەیەکی جوان و قەشەنگی بۆ دروستکرا.
21. مزگەوتی تەکیەی شێخ مارف: دروستکەری حاجی بەگە لە ساڵی 1945 دوستکراوە، لە ساڵی 1980 بەر جادەی سی مەتری کەوتووە و روخێندراوە.
22. مزگەوتی شێخ عەبدولڵای هەولێری (شێخ عەوڵا) یان مزگەوتی دوو دەرگا لە ئەسحابە سپی: دروستکەری سەید عەبدولقادری بەرزنجییە لە ساڵی 1231ی کۆچی.
23. مزگەوتی شێخ عەبدولڕەحمانی عازەبانی (مزگەوتی هەلاجەکان): دروستکەری مەحمود پاشای بابان بووە.
24. مزگەوتی مەلا عەلی نیزامی: دروستکەری مەلا عەبدولڕەحمانی رەسوڵ ئاغا بووە.
25. مزگەوتی شێخ لەتیف: دروستکەری شێخ عەبدولکەریمی شێخ قادری سنەیی بووە. ئەم مزگەوتە ساڵی 1980 بەر جادەی سی مەتری کەوتووە و رووخێنراوە.
26. مزگەوتی شێخ ئەمینی قەرەداغی: دروستکەری میری بابانەکان بووە، بەناوبانگ بووە بە مزگەوتی شێخ مارفی قەرەداغی. وەختی خۆی خانەقای نەقشبەندییەکان بووە.
27. مزگەوتی حاجی مەلا رەسوڵ: دروستکەری باش چاوەش باپیری حەمە پاشای ئەوڕەحمان ئاغایە ئەم مزگەوتە بەر جادە کەوتووە و شوێنەکەی فولکەی نالییە.
28. مزگەوتی خانەقای مەولانا خالید: دروستکەری مەحمودی پاشای عەبدولڕەحمان پاشا بووە، مەولانا خالیدی نەقشبەندی ئیمام و خەتیبی ئەم مزگەوتە بووە.
29. مزگەوتی مەلا حسێنی پیسکەندی: مزگەوتەکە لە پێشدا بینایەکی بچوکی کۆن بووە، مەلا حسێنی پیسکەندی گەورەی کردووە و چاکی کردووە. مزگەوتەکە کەوتۆتە گەڕەکی سەرشەقامەوە.
30. مزگەوتی حاجی مەلا عەزیز (مزگەوتی مەلا حەمە ئەمینی بالیکدەریی): دروستکەری حاجی مەحمود رەش بووە.
31. مزگەوتی شێخی حسێنی قازی: دروستکەری حاجی مەلا عەبدەلڕەحمانی کانی کەوە بووە.
32. مزگەوتی خانەقای حاجی مەلا عەلی مەلا وەسمان: دروستکەری حاجی رەسوڵی حەمە ئاغای گورون بووە، حاجی مەلا عەلی ئیمام و مودەڕیسی ئەم مزگەوتە بووە، ئەم پیاوە خەلیفەی شێخ سیراجەدین (شێخ عوسمانی تەوێڵە) بووە تەرمی پیرۆزی لەو مزگەوتەدا نێژراوە، شوێنی زیارەتی خەڵکی سلێمانییە.
33. مزگەوتی قامیشانی خواروو: دروستکەری حاجی رەسووڵ ئاغا بووە.
34. مزگەوتی مەی غەفوور (باوکی نەجمەدین مەلا): دروستکەری بابانەکان بووە.
35. مزگەوتی شێخ یوسف: دروستکەری شێخ یوسف بووە.
36. مزگەوتی خومخانەکان (ناوبازاڕ گوزەری ئاسنگەرەکان): دروستکەری حاجی عەبدولڕەحمان بەگ بووە.
37. مزگەوتی شێخ عەباس: لە گەڕەکی جولەکانە، شوێنی کەنیشتەی جولەکەکان بووە پاش رۆیشتنی جولەکەکان کرا بە مزگەوت لە ساڵی 1950 دا.
38. مزگەوتی خانەقای مەحوی: دروستکەری حاجی مەلا محەمەد مەحوییە کە سوڵتان عەبدولحەمید هەزار لیرەی ناردووە بۆ تەعمیر کردنی و کراوە بە خانەقا. مەلا عەسمانی باڵخی باوکی مەحوی ئیمام و مودەڕیسی بووە.
39. مزگەوتی شێخ مەحمود (چوارباخ): دروستکەری شێخ مەحمودی قەرەچێوار بووە لە ساڵی 1939 بە پارەی خەڵک دروستی کردووە.
40. مزگەوتی حاجی عەلی ئاغا (عەبدولڵا لوتفی): دروستکراوە لەلایەن عەبدولڵا لوتفی بەناوی باوکییەوە ناوی ناوە.
41. مزگەوتی نالی: لەلایەن خێرەومەندی گەڕەکەوە دروستکراوە.
42. مزگەوتی حاجی جەمال: لەلایەن حاجی جەمالی فەرەج ئەفەندییەوە دروستکراوە.
43. مزگەوتی حاجی حەسەن خەفاف (لۆکە): لەلایەن حاجی حەسەنی خەفافەوە دروستکراوە.
44. مزگەوتی حاجی عەلی کۆڵەک: لەلایەن حاجی عەلی کۆڵەکەوە دروستکراوە.
45. مزگەوتی حاجی فەرەجی سوسێ: لە تەنیشت گردی شێخ محێدینە، حاجی فەرەجی سوسێ دروستی کردووە.
46. مزگەوتی دارۆغا: لەلایەن خێرەومەندانی گەڕەکەوە دروستکراوە.
47. مزگەوتی سەلیم بەگ: لە سەر جادەی ئیبراهیم پاشایە، سەلیم بەگ دروستیکردووە.
48. مزگەوتی حەمەساڵح بۆسکان (توی مەلیک): حەمە ساڵح بۆسکان دروستی کردووە لەسەر شەقامی توی مەلیک.
49. مزگەوتی سەیوان: دروستکەری حاجی ئەحمەد و بە یارمەتی خێرەومەندی گەڕەک لە نزیک گردی سەیوان دروستکراوە.
50. مزگەوتی جەمال رەمزی مەلا مارف: کەس وکاری جەمال رەمزی مەلا مارف دروستیان کردووە لە گەڕەکی مامۆستایانە.
51. مزگەوتی دارلسەلام: خێرەومەندێک دروستی کردووە، کەوتۆتە سەر جادەی کارێزەوشک.
52. مزگەوتی حاجی عوسمان عەلاف: حاجی عوسمان عەلاف لە گەڕەکی زەرگەتە دروستی کردووە.
53. مزگەوتی هەنجیرەکە لە گەڕکی ئازادی: خێرەومەندێک دروستی کردووە، کارێزێکی گەورەی تیایە.
54. مزگەوتی گردی سەرچنار: خێرەوەندی گەڕەک دروستیان کردووە.
55. مزگەوتی شێخ فەرید لە گەڕەکی ریعایە: کەس و کاری شەهید شێخ فەرید دروستیان کردووە.
56. مزگەوتی حەمەی حاجی رەشید: لەسەر جادەی شەهیدانی ئازادییە.
57. مزگەوتی سەڵاحەدین: لەسەر جادەی برایم پاشایە خەڵکی گەڕەک دروستیان کردووە.
58. مزگەوتی عوسمان ئاغا: لە گەڕەکی مامۆستایانە.
59. مزگەوتی بەختیاری: لە گەڕەکی بەختیارییە.
60. مزگەوتی بێخود: لە گەڕەکی خەباتە خێرەومەندی گەڕەک دروستیان کردووە.
قەیسەری نەقیب…..
یەکێکە لە مەڵبەندە بازرگانییە هەرە کۆنەکانی ناو شاری سلێمانی. ساڵی 1900 شێخ مستەفای نەقیب کە دەکاتە مامی شێخ مەحمودی حەفید دروستی کردووە.
زۆربەی وەستا و کرێکارەکان کە لە دروستکردنی ئەم قەیسەرییەدا ئیشیان کردووە لە سنە و کرماشانەوە هاتن و شارەزایی زۆریان هەبووە لە هونەری بیناسازیدا.
نەخشەی قەیسەرییەکەش هەر هەمان نەخشەیە کە لە قەیسەری و بازاڕەکانی رۆژهەڵاتی کوردستاندا بەکارهاتوون.
کاسبکارەکانی ئەم قەیسەرییە جۆرا وجۆر بوون وەک خەیاتی و دەلاکی و وشکەفرۆش. بەڵام لەدوای ساڵی چلەکانەوە شەقڵێکی تری بەخۆوە گرت و زیاتر بوو بە بازاڕی عەتارەکان.
سەرچاوەی کەل و پەلەکانیش لە بەغدا و سوریا و ئێرانەوە دابینکراون و بازرگانەکانی ئەو سەردەمە خۆیان سەفەری ئەو وڵاتەیان کردووە و تازەترین کاڵایان بۆ دوکاندارەکانی ئەو قەیسەرییە هێناوە.
لافاوە بەناوبانگەکەی شاری سلێمانی لە ساڵی 1957 دا زیانێکی گەورەی بەم قەیسەرییە گەیاندووە. ئەو سەردەمە لاوان و مامۆستایان و پیاوە ناودارەکانی کورد کۆمەکی ماددیان پێشکەش بە زیانلێکەوتووان کردووە. ساڵی 1988یش لە رووداوێکی تردا قەیسەرییەکە سوتا و خەڵکەکەی تووشی زیانێکی قورس بوون.
دەیان پیاوی ناسراو و کاسبکار و بازرگان لە موسوڵمان و گاور و جولەکە لەم قەیسەرییەدا کاسبییان کردووە.
تۆفیق قەزاز و حاجی شێخ عەلی و حاجی مەلا سەعیدی مامە خەلانی و حاجی عەزیزی شەرعی و شەلەمۆ عەزیز حەکیم و موشێی عەتار و سیمانە و سەلیم بەگی کوتاڵفرۆش هەندێک لە کاسبکارە ناسراوەکانی سەرەتاکانی سەدەی رابردووی ناو قەیسەری نەقیب بوون.
چایخانە کۆنەکانی شار
مێژووی پەیدابوونی (چا) لە کوردستاندجا زۆرکۆن نیە. پێشتر قاوە هەبووە، هەر بۆیە شوێنێکی وەک قاوەخانەی سەرچیمەن پەیدا بووە. یەکەم جار (چا) لە ساڵی 1895 دا هێنرایە سلێمانی. بازرگانێک کە ناوی محەمەد ئەمین مەحمود بوو، وە لە نێوان سلێمانی و ئێراندا کاری بازرگانی دەکرد لەو ساڵەدا چای وشکی هێنایە سلێمانی. سەرەتا ماڵە دەوڵەمەندەکان (بەتایبەت ماڵی عیزەت بەگی وەسمان پاشا) لەو چایەیان کڕیو لە دیوەخانەکانیاندا بە لێنراوی پێشکەشی میوانەکانیان دەکرد. وردە وردە دیاردەکە بڵاوبۆوەو گەیشتە ئەو رادەیەی کە ئێستا چا لە سلێمانی و کوردستاندا زۆربەی کات دەخورێتەوە، بەتایبەت دوای ژەمە سەرەکییەکانی خواردن. هەروەها شوێنی تایبەتی ئامادەکردن و پێشکەشکردنی چا کە بە چایخانەکان ناسراون بەشێکی دانەبڕاوی کەلتوور و مێژووی شاری سلێمانییە.
چایخانە کۆن و بەناوبانگەکان:
1. لە دەوروبەری سەرا:
چایخانەی حاجی عەول
چایخانەی حەمە رەق
چایخانەی ئەوقاف
چایخانەی مینە شەل
چایخانەی عەلی غەمگین
چایخانەی وەستا ساڵحی بستە
2. لە شەقامی مەولەوی:
چایخانەی سەرچنار (ئەحمەدی سەعە بانەیی)
چایخانەی حەمەی بەکر (لە بیناکەی تۆفیق قەزازدا)
چایخانەی ئاشتی (لە دوکانەکەی ساڵحی رەشەدا)
3. لە سابونکەران:
چایخانەی حەمەتۆلە
چایخانەی سەعە کۆڵً
4. لە کانی ئاسکان (کانێسکان):
چایخانەی ساڵحی ئەحەی خولە
هەروەها لای حامیەی کۆنەوە (پارکی ئازادی ئێستا) چەند چایخانەیەک هەبوو سەربازەکان لێی دائەنیشتن
5. لای بەر بەلەدێکە (ناو بازاڕ):
چایخانەی کاک حەمەومین
چایخانەی رەشەی هەتیو
چایخانەی مام دەروێش
چایخانەی حاجی قادر
چایخانەی سەعە تەها کۆیی
چایخانەی عەبە کۆپرلی
چایخانەی عەلی حەمە ئەمین
6. لە مەیدانی ماست فرۆشەکان:
چایخانەی حاجی ساڵحی حەمە بەنگکێش
چایخانەی کاکە سوور
چایخانەی عەبە خورشە
چایخانەی عەلی خەلیفە
چایخانەی قادر پێنجوینی
چایخانەی مەلا بەکر
7. لای حەوزە وشکەکەوە:
چایخانەی هۆمەر
چایخانەی کاک ساڵحو براکانی
چایخانەی سەعە کوێر
چایخانەی مام یوسف (بە زۆری حافزەکانی ئەچوونە ئەو چایخانەیە)
8. لە سەرشەقام:
چایخانەی سمە شەل
چایخانەی رەشۆل
چایخانەی کاک رەزا
چایخانەی کاک حەمە قادر
چایخانەی فەرەجی حەمە مراد
چایخانەی موشی لە گەڕەکی جولەکان
دیوەخانەکانی شاری سلێمانی
دیوەخان بەو شوێنە دەوترێ کە خەڵکی دەوڵەمەندو دەستڕۆیشتوو دروستی دەکات بۆ چەند مەبەستێکی کۆمەڵایەتی. لەوانە داڵدەدان و خزمەتکردنی خەڵکی هەژار و غەریب و لێقەوماو. هەروەها بۆ بەستنی کۆڕ و کۆبوونەوەی ئەدەبی و کۆمەڵایەتی و سیاسی.
شاری سلێمانیش وەک هەموو شارەکانی تری خۆرهەڵات و جیهانی ئیسلام، هەر لەگەڵ دروستکردنیدا چەند دیوەخانێکی دوا بەدوای یەکتری و لە قۆناغی جیاجیادا تیا دروستکراوە.
دیوەخانە بەناوبانگەکانی شاری سلێمانی:
1. دیوەخانی شێخ سەعیدی حەفید
2. دیوەخانی شێخ مستەفای نەقیب
3. دیوەخانی حاجی برایم ئاغای خوبیلەی کاکەیی
4. دیوەخانی حاجی عەبدولڵای شاڵی
5. دیوەخانی حاجی برایم ئاغا
6. دیوەخانی حەمەی ئەوڕەحماناغا
7. دیوەخانی میرزا تۆفیق قەزاز
8. دیوەخانی سەید ئەحمەدی بابا رەسوڵ
9. دیوەخانی عیزەت بەگی وەسمان پاشای جاف
ژمارهی دانیشتوانی شاری سلێمانی لهسهرهتاوه…
میستهر ریچ كه ساڵی 1820 هاتۆته سلێمانی واتا26 ساڵ پاش دروستكردنی شارهكه ,ژمارهی دانیشتوانی به ده ههزار كهس خهمڵاندوه دوای ئهوه ئهڵێت: سلێمانی (2000)ماڵی ئیسلام.(130) ماڵه جولهكه (9) ماڵی دیانی كلدانی (5) ماڵی ئهرمهنی تیا بوه, كۆی ماڵهكان ئهكاته (2144).ئهگهر ههرماڵێك به پێنج كهس دابنێین ئهكاته (10720) كهس.
– بهگوێرهی ساڵنامهی عوسمانی ساڵی 1907 ژمارهی دانیشتوان (8702) موسڵمان و (360 نا موسڵمان كه ئهكاته (8963) كهس.
– سهرچاوهكانی تر له ساڵی1913 دا ژمارهی دانیشتوانی ههموو ناوچهی سلێمانییان به (51600) كهس داناوه كه (48600) یان موسڵمان و (900) یان دیان و (2100)یان جوولهكهن. ژمارهی دانیشتوانی شاری سلێمانیان به (26000) كهس داناوه ، له وانه (24825) كهس موسڵمان و (1000) كهس جوولهكه و (175)دیان.
– لهسهردهمی ئینگلیزدا به گوێرهی ڕۆژنامه پێشكهوتن ساڵی 1920 ژمارهی ناوچهكه به (62722)كهس دائهنێ. دانیشتوانی شاری سلێمانی به ده ههزار كهس داناوه.
– ساڵی 1925-1926 سلێمانی خۆی بریتی بووه له 13-14 ههزار كهس. دوای ئهوه له كاتی حوكمهتی عێراقدا و له ساڵی 1927 وه سهر ژمێری دهستی پێكرد:1927- 1937 – 1947- 1957- 1965 – 1976-1988
– ژمارهی دانیشتوانی شاری سلێمانی له ساڵی 1947 دا به گوێرهی تۆماری ڕهسمی (23475) كهس بووه.
– ساڵی 1957 بریتی بووه له (48812) كهس.
– ساڵی 1998 شاری سلێمانی بهگوێرهی ساڵنامهی ئهو ساڵه بهم جۆره بووه:
ژمارهی دانیشتوانی شاری سلێمانی خۆی (548747) كهس
ژمارهی دانیشتوانی سنووری پارێزگای سلێمانی (1127226) كهس
ژمارهی خێزان له ناو شاردا (110360)
ژمارهی خێزان له سنوری پارێزگای سلێمانی (217220)
ژمارهی گهڕهكهكانی شاری سلێمانی (58)
ئاماری ساڵی 2009 ژمارهی دانیشتوانی شاری سلێمانی 650000 كهسه
ئهم بابهته 376
جار خوێنراوهتهوه
PM:10:01:09/01/2025