ناوی سودمەندبواني کرێنشینان رادەگەیەنرێت
دوای تەواوکردنی سەرجەم رێکارەکان، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن بەشێوەکی فەرمی یەکەکانی نیشتەجێبون دابەش دەکات و ناوی سودمەندبوان رادەگەیەنرێت.
(ئاڵامیدیا) www.alamedia.info
رۆژی پێنجشەممە ٢٠٢٥/٧/٢٤ لە رێورەسمێکدا لە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن، ناوی سودمەندبوان رادەگەیەنرێت و بەفەرمی بانگهێشت دەکرێن بۆ ئەنجامدانی گرێبەستی وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبون، کە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە لەچوارچێوەی یاسای نیشتەجێبوندا بۆ کرێنشینان و کەمدەرامەتانی دروستکردوە.
ژمارەی یەکەکان زیاتر لە نۆ هەزار یەکەی نیشتەجێبونە لەسەرجەم شارەکانی هەرێمی کوردستان، بەشێکیان لە قۆناغی کۆتاییدان و بەشێکیان کارکردن تیایاندا بەردەوامە، هاوکات بەبڕیاری دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن سەرجەمیان دابەش دەکرێن بەوانەی لەئێستاشدا تەواو نەکراون، بۆ ئەوەی خێزانی سودمەندبو دڵنیا بێت لەوەی یەکەیەک کراوە بەناویەوەو هەرکات تەواوکرا تیایدا نیشتەجێ دەبێت.
لەرابردودا زیاتر لە (25)هەزار خێزان فۆرمی یەکەی نیشتەجێبونیان بەشێوەی ئۆنلاین پڕکردبوەوە، دواتر پرۆسەی وردبینی و جیاکردنەوەی ناوەکان بەخاڵبەندی و بەشێوەیەکی شەفاف لەلایەن لیژنەی تایبەتمەندو بەئامادەبونی نوێنەری کرێنشینان ئەنجامدرا، یەکەکان بە قیستی درێژخایەن و بەبێ پێشەکی دەدرێت بە خێزانەکان و بەقیستی مانگانەو بە ماوەی 25 ساڵ پارەی یەکەکە دەداتەوە.
ئهم بابهته 228
جار خوێنراوهتهوه
PM:03:11:17/07/2025