گەنجێکی ده‌روازه‌ی ڕاپه‌ڕین له‌سه‌رئاستی (70)زانكۆی وڵاتانی عه‌ره‌ب یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا
مەحمود خالید عەباس ئاغای سەرسیان، گه‌نجێكی تازه پێگه‌یشتوو تێگه‌یشتوو،بۆ یەکەمین جار لە ئیمارات لە زانکۆی ئەبوزەبی بەشداری لە 12ـەمین پێشبڕکێی توژێنەوە و نوێکاری کرد،
(ئاڵامیدیا) www.alamedia.info
له‌نێوه‌ندی ئه‌و به‌شداریكردنه‌دا قوتابیانی (70) زانکۆی وولاتانی عەرەبی تێدا بەشداربوون مەحمود خالید عەباس ئاغای سەرسیان ،توانی پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی تەواوی زانکۆکان بەدەستبهێنێت وئاڵای كوردستان بكاته ناسنامه‌ی سه‌ركه‌وتنی له‌وڵاتی ئیمارات پرۆژەکە داهێنانێکی نوی بوو، داهێنانەکە بریتیە لە (Automation of Vertical Sky Crane) کە کرێن خۆی بۆ خۆی دروست دەکات بێ دەستکاری مرۆڤ،ئەم پێشبرکێیە لە سەر ئاستی (٧٨) زانکۆی عەرەبی و (٦٠٠) بەشدار بوو.
مەحمود خالید عەباس ئاغای سەرسیان، له بنه‌ماڵه‌یه‌كی ناسراوی ( ده‌روازه‌ی ڕاپه‌ڕینن)به‌ڵام خۆی له‌دایكبوی ساڵی (2002) شاری هه‌ولێر،ه له ئێستادا قوتابی زانكۆی كوردستان به‌شی زانستی كۆمپیته‌رقۆناغی چواره‌م، له‌هه‌مانكاتدا به‌ڕێوبه‌ری به‌شی ته‌كنیك له کۆمپانیای ئەلکترۆمۆڵ، ناوبراو یه‌كێبوو لە بەشداربوانی 12ـەمین پێشبڕکێی توژێنەوە و نوێکاری لە ئیمارات لە زانکۆی ئەبوزەبی وه‌ك گه‌نجێكی كوردستان پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا
ئه‌م بابه‌ته 348
جار خوێنراوه‌ته‌وه
PM:04:27:31/05/2025