مام هێرش جەباری به‌رپرسی لقی 19ی پارتی لەچەمچەماڵ:سه‌رۆك بارزانی فەرمووی دەبێت لە خزمەتی سنوورەکە بن
مام هێرش جەباری لەبارەی دەستبەکاربوونی وەک بەرپرسی لقي (19)ی پارتی دیموكراتی كوردستان بە(ئاڵامیدیا)ی ڕاگەیاند گوتی:"،ئاڵوگۆڕی ناو پارتی بۆ خزمه‌تکردنی هاووڵاتییانه، هه‌موو هه‌وڵێك بۆ سه‌رخستنی ده‌ده‌ین، چونكه هه‌ر بڕیارێك له سه‌ركردایه‌تیی پارتیمان ده‌ربچێت و فه‌رمانی سه‌رۆك بارزانی له‌سه‌ر بێت، بە زیادەوە جێبەجێی ده‌كه‌ین، ئه‌و بڕیارانه‌ی دراون بۆ ئاڵوگۆڕی، له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆك بارزانی بووه ،كاتێ به‌خزمه‌ت جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی گه‌یشتین ، ئامۆژگاری و ڕێنمایی پێداین، فەرمووی دەبێت لە خزمەتی سنوورەکە بن، گوێ لە داواكاری و توڕەبوونی خەڵكی ئەو سنوورە بگرن، به‌تایبه‌ت خەڵکی ئەو ناوچەیە ئەنفال و جینۆساید كراوە" به‌نده‌ش وه‌ك به‌رپرسی لق و هه‌ڤاڵانم له‌هه‌یئه‌تی كارگیڕ و هه‌ڤاڵانی ناوچه تێكۆشه‌ره‌كان و كادرانمان چیمان پێبكرێت، درێخی ناكەین، به‌تایبه‌ت بۆ خانەوادەی شەهیدان و ئەنفال ،ئه‌گه‌رچی پێشتریش هەڤاڵانمان لە له‌لقی (19)ی چەمچەماڵ كاری باشیان كردووە،
ئێمە تێكەڵ بە جەماوەر دەبین، لە نزیكەوە دەیان بینین، دەڕۆینە شوێنی کار و ماڵەكانیان تاكو گوێ لە داواكارییەكانیان بگرین، دەرگای لقی 19 بەردەوام كراوەیە، دەمانەوێت جەماوەری زیاتر لە پارتییمان كۆبكەینەوە".
خەڵكی چەمچەماڵ لە عەشیرەتی شوان، زەنگنە، جەباری، هەمەوەند، داودی و گەل و عەشیرەتی دیكه، پێكهاتووە، خەڵكی تێكۆشەر و خەباتگێڕ بوون، لە دەرگای ماڵ بە ماڵ دەدەین و دەڕۆینە خزمەتیان، ماددی و مەعنەوی ئەوەی بە ئێمە بكرێت خزمەتیان دەكەین،"خۆم ساڵی 1980 لەم سنوورە پێشمەرگە بووم و كوڕی ئەو سنوورەم".
ئه‌م بابه‌ته 136
جار خوێنراوه‌ته‌وه
PM:11:41:29/05/2025