لە سلێمانی تەنیا لە دوو رۆژدا زیاتر لە 15 هەزار مووچەخۆر ناویان لە پرۆژەی هەژماری من تۆمارکردووە.


 مانگی رابردوو 350 هەزار مووچەخۆر راستەوخۆ لە رێگەی هەژمارى منەوە مووچەیان وەرگرتووە و زیاتر لە 700 هەزار مووچەخۆریش ناوی لە پرۆژەکەدا تۆمارکردووە بەڵام کارتەکانیان بۆ نەگەڕاوەتەوە.

لە سلێمانى تۆمارکردنەکە لە پرۆسەکەدا بە چڕى بەڕێوەدەچێت و هێشتا بەشێکى زۆر لە مووچەخۆران ناویان تۆمارنەکردووە،  پارێزگاکانى هەڵەبجە و سلێمانى، سه‌رچاوه‌یه‌ك  به‌ ئاڵامیدیای رایگه‌یاندبە(ئاڵامیدیا)ی رایگه‌یاند:گوتی:"تائێستا هیچ وادەیەک بۆ کۆتایی پرۆسەی تۆمارکردن دیارینەکراوە، بەڵام بەشێوەیەکى گشتی لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکان باسلەوەکراوە، ناو تۆمارکردن تاوەکو کۆتایی مانگی حوزەیران بەردەوام دەبێت.

 (ئاڵامیدیا)   www.alamedia.info

تەنیا لە دوو رۆژدا (یەکشەممە و دووشەممە)، زیاتر لە 15 هەزار مووچەخۆر ناویان لە پرۆژەی هەژماری من تۆمارکردووە.

لە سنووری پارێزگای سلێمانی تیمەکانی هەژماری من، لەهەریەک لەبانکەکانی (مەڵکەندی، تووی مەلیک و تانجەرۆ) ناوى مووچەخۆران تۆماردەکەن، بڕیاریشە بەمزووانە لە بانکی باخانیش تیمێکی دیکەی هەژماری من دابنرێت بۆ ئاسانکاریی و خێرا راپەڕاندنی کارەکان.

بەگوێرەى نووسراوەکەى ئاوات شێخ جەناب کە لە 28ـى نیسانەوە بۆ گشت یەکە ژمێریارییەکانى سەر بە پارێزگاى هەولێر نێردرا بوو، 27ـى ئایار وەک دوا وادە بۆ دابەشکردنى مووچە بەشێوەى نەختینە دیاریکرابوو، ئاماژە بەوەکرابوو، ئەو فەرمانبەرانەی تاوەکو ئێستا فۆڕمی هەژماری منیان پڕنەكردووەتەوە، زانیاری و بەڵگەنامەی پێویستیان پێشكەشنەكردووە بۆ ئەوەی هەژماری بانكییان بۆ بكرێتەوە، لە پاش ئەو وادەیە ناتوانن مووچە وەربگرن.













ئه‌م بابه‌ته 132 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:42:28/05/2025