بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان :ئەوەی بەغداد داوامان لێدەکات قورسە و رازیبوون پێی
ههماههنگی ژوڕی بازرگانیی نێوان هەولێر و بەغداد بەردەوامە .
بهختیار رهحیم (ئاڵامیدیا)
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانیی لە بەڕێوەبەرایەتی بازرگانیی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان بۆئاڵامیدیا گوتی:" بەردەوامداین لهههنگاوهكانمان لەگەڵ بەغداد بۆچارەسەری گرفتی بازرگانان و رێگەدان بە هەناردەکردنی بەرهەمی خۆماڵی و ئەو بەرهەمانەش کە لەدەروازەکانی هەرێمی کوردستانەوە دەچنە پارێزگاکانی دیکەی عێراق، بەڵام ئەوەی بەغداد داوامان لێدەکات قورسە و رازیبوون پێی، زیان بە بازرگانانی هەردوولا دەگەیەنێت".نەوزاد شێخ کامیل دەڵێت، بۆ هەردووجۆری هەناردەکردنەکە تێچووی زیاتر دەخاتە سەر بازرگانی هەناردەکار".
لە لایەکی دیکەوە ژووری بازرگانیی هەولێر، لەبارەی بەردەوامی رێگرییەکانی حکومەتی فیدڕاڵ بۆ هەناردەکردنی کاڵا و شمەکی ناوخۆی و دەرەکی لەرێگەی هەرێمی کوردستانەوە رێگرییەکان تەنیا زیانی بە بازرگانانی هەرێمی کوردستان نەگەیاندووە بەڵکو زیانی بە بازارگانانی پارێزگاکانی دیکەی عێراق گەیاندووە و بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخ و تێچووەکان لە ناوەڕاست و خوارووی عێراق، هەروەها ئەو کارگانەی لە هەرێمی کوردستانەوە کەلوپەل و کەرەستەى خاوییان پێدەگەیشت ئێستا تووشی گرفت بوون و رووبەڕووی گرفت بوونەتەوە".
وەزارەتی بازرگانیی عێراق لە 15ـی نیسانەوە رەزامەندبووە تاوەکو کاتی گەیاندنی کاڵا و شمەکی دەرەکی، کە بە هەرێمى کوردستاندا تێدەپەڕێت، لە 72 کاتژمێرەوە درێژ بکرێتەوە بۆ هەفتەیەک، بە مەرجێک سێڵی گومرگی بە بارەکەوە بێت و بارەکە لە هەرێمی کوردستان نەکرێتەوە.
نزیکەی ساڵێکە گرفتی هەناردەکردنی کاڵا و شمەک لە نێوان هەرێمى کوردستان و بەغداد دروستبووە، لە چوارچێوەى چاکسازیی دەروازە و گومرگەکان لە عێراقدا، بەرپرسان ژوورە بازرگانییەکانى هەرێمى کوردستانیش دەڵێن، لەم چاکسازییەدا ئەوەی زەرەرمەندی یەکەمە بازرگانانیی هەرێمی کوردستانن.
ئەوە لە کاتێکدایە لە مانگى ئەیلوولی ساڵی رابردووەوە بەغداد لە چوارچێوەی رێکخستنەوەی کاری دەروازەکان و گومرگدا رێگریی دەکات لە کاڵاو شمەکی ناوخۆیی و دەرەکی لە هەرێمی کوردستانەوە، بەگوێرەی بەڕێوەبەری بازرگانیی و ژوورە بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستان، ئەو مەرجانەی بەغداد دایناون سەختن، چونکە داوا دەکات هەر کاڵا و شمەکێکی ناوخۆیی هەرێمی کوردستان دەبێت تەنیا لە کەرکوکەوە تێپەڕ ببێت بۆ ناوەڕاست و خوارووی عێراق، هەرچی کاڵای دەرەکیشە بە سێڵی گومرگییەوە لەماوەی هەفتەیەکدا لە دەروازەی موسڵەوە بگاتە عێراق.
ئهم بابهته 140
جار خوێنراوهتهوه
AM:08:21:26/05/2025