هۆشیارسیوه‌یلی به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی وشاندی یاوه‌ری لە ئیستەنبول بەشداربوو له‌کۆنفرانسی سۆشیال ئینتەرناشنال
لە ماوەی سێ رۆژی کۆنفرانسی سۆشیال ئینتەرناشنال لە ئیستەنبول، شاندی پارتی چاوی کەوت بە چەندین شاندی بەشداربوو لە کۆنفرانسەکە و ھاوئاھەنگی تەواو لە نێوان شاندە کوردستانییەکاندا
(ئاڵامیدیا) www.alamedia.info
هۆشیارسیوه‌یلی به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان و شاندی یاوه‌ری لە ئیستەنبول بەشداربوو له‌کۆنفرانسی سۆشیال ئینتەرناشنال
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌نێوشاندی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان به (ئاڵامیدیا)ی ڕایگه‌یاند: كه‌به‌رپرسی مه‌كته‌بی ده‌روه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان، هۆشیارسیوه‌یلی شاندی یاوه‌ری لە ماوەی سێ رۆژدا لە ئیستەنبول چاویان کەوت بە چەندین شاندی به‌شداربووی كۆنفراس
گوتیشی:" له‌م سه‌ردانه‌دا به‌رپرسی مه‌كته‌ب،چاوی کەوت به‌خاتووتولەی ھاتیمۆگلەری ھاوسەرۆکی دەم پارتی له‌ودیداره‌دا(سیوه‌یلی) په‌یام وھەلوێستی نەگۆری بارزانی سەرۆکی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌باره‌ت پشتگیریی پرۆسەی ئاشتی پێگەیاندن ،وه‌له‌لایه‌ن خاتووتولەی ھاتیمۆگلەری ھاوسەرۆکی دەم پارتی، سوپاسی بارزانی کردبۆ رۆلی پۆزەتیڤیان لە پرۆسەکەدا
ههروههاشاندەکەی مه‌كته‌بی ده‌ره‌وه‌ی پارتی چاوی کەوت بە( ئۆزگۆر ئۆزەل)، سەرۆکی پارتی جەھەپە و بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی جەھەپە و نامیق تان، کە پێشتر سەفیری تورکیا بوو لەوڵاتی ئەمریکا.
جێگای ئاماژه پێكردنه كه له‌نێوه‌ندی چالاكییه‌كانی شاندی كوردستان له نێو هۆڵی كۆنفراس ،وتاری کۆمیتەی کوردی ناو سۆشیال ئینتەرناشنال لە لایەن دارا خەیلانی، نوێنەری یەکیتی نیشتیمانی کوردستان خوێندرایەوە.
ئه‌م بابه‌ته 164
جار خوێنراوه‌ته‌وه
PM:04:06:25/05/2025