وەزارەتی نەوتی عێراق: وەزارەتەکەیان هیچ ناڕەزایەتی نییە مامەڵەکردن لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان
وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند ئەوان کێشەیان نییە کار لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان بکرێت، تەنها بەومەرجەی پەیوەندی و مامەڵیکردن لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانە لەچوارچیوەی دەستور و بڕارەکانی دادگا بێت.
(ئاڵامیدیا) www.alamedia.info
لە
ڕاگەیەندراوێکدا کە وەزارەتەکە بڵاوی کردوەتەوە ڕایگەیاندوە، پێشوازی لە کارکردن لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان دەکات و هەمیشە هەوڵدەدات لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان بۆ پەرەپێدانی کێڵگە نەوتییەکان و گازەکان لە ڕێگەی پەیوەندی و گرێبەستی ڕاستەوخۆ کار بکات.
وەزارەتەکە وتوشیەتی" بۆ کارکردن لەگەڵ ئەو کۆمپانیا ئەمرکییانە پشت دەبەستیت بەوەی لە دەستووری عێراقدا هاتووە و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی لەوبارەیەوە دەکراون".
ڕونیشیکردوەتەوە، گرێبەستەکانی وەزارەتی نەوت لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە کەرتەکانی نەوت، وەکو هەڵکەندنی بیر، خزمەتگوزارییە نەوتییەکان، خزمەتگوزاریی ڕاوێژکاری، بەردەوامن.
باسی لەوەشکردوە، وەزارەتەکەیان هیچ ناڕەزایەتی و ڕەخنەیەکی نییە سەبارەت بە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانە، بە مەرجێک مامەڵەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ حکومەتی هەرێم، جیا لە حکومەتی فیدراڵی و کەناڵە فەرمییەکانی پێشێلکردنی دەستوری عێراق و یاسا کارپێکراوەکانی نەبێت.
ئهم بابهته 192
جار خوێنراوهتهوه
PM:08:48:23/05/2025