وەزارەتی پێشمەرگە :رۆژی پێنجشەممە هاوکاری دارایی بەسەر ئەفسەر و پێشمەرگە دابەشدەکرێت


وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاندووە، هاوکاری هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە و بەڕێوەبەرایەتی گشتی بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی) رێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی بەکۆتا هێناوە.

(ئاڵامیدیا)


بەپێی راگەیاندراوەکە، رۆژی پێنجشەممە 8ی ئایاری 2025، هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 4ی 2025 بەسەر ئەفسەر و پێشمەرگەکانی سەر بە دیوانی وەزارەت و یەکەکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.


ئه‌م بابه‌ته 236 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:11:36:06/05/2025