ئاوات محەممەد، دەبێتە پارێزگاری سلێمانی: وایگوت:"فەرمانبەرم و لە هەر شوێنێك ئەركم پێ بسپێردرێت، لە خزمەتی خەڵك دەبم
گۆڕانکاری لە پۆستی پارێزگاری سلێمانیدا دەکرێت و ئاوات محەممەد، قایمقامی ئێستای سلێمانی لە شوێنی هەڤاڵ ئەبوبەكر دەبێتە پارێزگاری نوێی سلێمانی.
وێنە گەورەکە: لە چوارچێوەی گۆڕانكاری و ئاڵوگۆڕییەكان لە پۆستە ئیدارییەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، ئاڤا میدیا زانیویەتی یەکێتی پۆستی پارێزگاری سلێمانی وەردەگرێتەوە و لەشوێنی هەڤاڵ ئەبوبەکر، ئاوات محەممەد، قایمقامی ئێستای سلێمانی دەکرێتە پاریزگاری نوێ.
ئاوات محەممەد، قایمقامی سلێمانی تایبەت بە ئاڤاميديا)ی ڕایگەیاند، "هەرچەندە بە ڕەسمی ئاگادارنەكراومەتەوە، بەڵام من فەرمانبەرم و لە هەر شوێنێك ئەركم پێ بسپێردرێت، لە خزمەتی خەڵك دەبم".
"بە فەرمی پێم ڕانەگەیێنراوە و لە سەرچاوەی نافەرمییەوە بیستوومە كە دەکرێمە پارێزگاری نوێی سلێمانی، ئەگەر لەو شوێنە دابنرێم یاخود لە هەر ئەركێكی دیكە، ئەوا بە ئەمانەتەوە ئەركەكە ڕادەپەڕێنین و خزمەت دەکەین
ئهم بابهته 244
جار خوێنراوهتهوه
PM:07:09:13/04/2025