ئەڵمانیا پاڵپشتیی سەربازیی بۆهێزی پێشمەرگە دووپات کردەوە.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا،جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانیی ئەڵمانیا کۆبووەوە
(ئاڵامیدیا)
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٥/٣/١٦ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێزان کۆڵۆنێڵ تۆماس ڕیتەر و کۆڵۆنێڵ کوپەر، فەرماندەی سەربازیی هێزەکانی هاوپەیمانیی ئەڵمانیا، کرد.
لە دیدارەکەدا بهڕێز جێگری سەرۆک، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە بەڕێز کۆڵۆنێڵ کوپەر، فەرماندەی نوێی سەربازیی هێزەکانی هاوپەیمانیی ئەڵمانیا کرد و بە سوپاس و پێزانینیشەوە، باسی لە ئەرک و کارەکانی بەڕێز کۆڵۆنێڵ تۆماس ڕیتەر کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی داهاتوودا بۆ خواست، هەروەها ڕۆڵی ئەڵمانیای لە چوارچێوەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش لە ناوچەکەدا، بەرز نرخاند.
لای خۆیانەوە هەردوو فەرماندە سەربازییەکەی هێزی هاوپەیمانی ئەڵمانیا سوپاسی پاڵپشتیی و هاریكاری لایهنه پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستانیان کرد، هەروەها پاڵپشتی هێزی سەربازیی ئەڵمانیایان لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش بۆ بەردەوامبوونی یارمەتییەکان و هاریکاری هاوبەش لەگەڵ پێشمەرگە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و مەترسییەکانی داعش دووپات کردەوە.
ئهم بابهته 304
جار خوێنراوهتهوه
PM:07:45:16/03/2025