لایڤ ستایل:شەو نەخەوتن تووشبوون بە چەند نەخۆشییەک زیاد دەکات، لەنێویاندا نەخۆشیی دڵ.
توێژینەوەیەکی زانستی دەری دەخات، تەنیا یەک شەو نەخەوتن، مەترسییەکی گەورەی بۆ سەر تەندروستی هەیە و ئەگەری تووشبوون بە چەند نەخۆشییەک زیاد دەکات، لەنێویاندا نەخۆشیی دڵ.
ژمارەیەک لە زانایانی پەیمانگەی داسمان بۆ شەکرە لە کوەیت، توێژینەوەیەکیان لەسەر کاریگەرییەکانی کەمخەوی کردووە و بە گوێرەی ئەنجامەکانی توێژینەوەکە، نەخەوتن بۆ یەک شەو، شڵەژانێکی گەورە لە سیستەمی بەرگریی لەش دروست دەکات و دەبێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ، قەڵەوی و شەکرە.
توێژینەوەکە هۆشدارییەکی توند لە بارەی نەخەوتنی بەردەوام و درێژخایەن دەدات و ئاماژەی داوە، کە دەبێت هۆی تێکچوونی ئاکار و ڕەفتاری مرۆڤ و لاوازی توانی بیرکردنەوە و درک کردن، جگە لەمانەش کێشەی دیکە تەندروستی دەبێت و دوور نییە ببێتە تووشبوون بە جەڵتەی دڵ یان مێشک.
هەروەها نووسەرانی ئەم توێژینەوەیە تازە، لە ئەنجامەکانی توێژینەوەکە نووسیویانە، بەڵگەی زۆریان دەست کەوتووە، کە کەمیی خەو بە چەند نەخۆشییەکەوە پەیوەندی هەیە و بەردەوامبوونیشی کیشە تەندروستییەکان زیاد دەکەن، لەوانە هەوکردنی بەردەوام و درێژخایەن، یەکێکە لە تووشبوونی مرۆڤ بە کەمخەوی.
ئهم بابهته 224
جار خوێنراوهتهوه
PM:11:57:08/03/2025