وەستا هیوای مەدحەتی كەبابچی: سەدام حسێن لە كەبابخانەكەی باوكم شاگرد بوو
(ئاڵامیدیا) دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ (وەستا هیوای مەدحەتی كەبابچی) ساز دا كە یەكێكە لە دێرنترین ، كەبابچیهكانی شاری سلێمانی لەنێو پرسیار و وەڵامەكانی ئەو گفتوگۆیەدا، باسی لەوە كرد كە كاتی خۆی ماڵی باوكی سەدام حسێن (دیكتاتۆری پێشووی عێراق) لە گەڕەكی كانێسكان كرێچی بوون و خودی سەدام حسێنیش بە هەرزەكاری شاگرد بووە لە كەبابخانەكەی وەستا مەدحەتی كەبابچی،باوكم
دركاندنی ئەو زانیارییە كە گوتی: ”سەدام حسێن (دیكتاتۆری پێشووی عێراق) بە هەرزەكاری لای وەستا مەدحەتی كەبابچی لە سلێمانی
شاگرد بووە" بووە جێی پرسیار و مشت‌ومڕ و گفتوگۆی زۆر لە سۆشیال میدیادا،
دیمانه:سهردارغهریب
(ئاڵامیدیا) وەك باس دەكرێ، كەبابخانەكەتان زۆر كۆنە و ماڵباتەكەتان زۆر لەمێژە پیشه‌ی كهبابچێتی دەكەن، دەكرێ بزانین سەرەتای ئەم پیشەیە لەنێو ماڵباتی ئێوە بۆ كەی دەگەڕێتەوە؟
وه‌ستا هیوای كه‌بابچی: پیشه‌ی كهبابچێتی له‌سه‌ر ده‌ستی (وه‌ستا مه‌دحه‌ت)ی باوكم ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1930، واتە نزیكەی سەدەیەك لەمەوبەر، ئه‌وكات كەبابخانەكەمان له گه‌ڕه‌كی كانێسكان لە نزیك مزگه‌وتی قامیشان بووه.
(ئاڵامیدیا) بێگومان خۆت یەكێك بوویت لە شاگردە كارامەكانی بەردەست باوكی خواڵیخۆشبووت وەستا مەدحەتی كەبابچی، ده‌كرێت بزانین ئاخۆ جارانیش كەباب هەر وەك ئێستا ئامادە و پێشكەش دەكرا؟
وه‌ستا هیوای كه‌بابچی: ته‌مه‌نم دوانزه ساڵان بوو، لای باوكم شاگرد بووم، ئه‌وكات مەكینهی دەستیی قیمه كه‌م بوو، به ساتووڕ گۆشتەكە هەنجن هەنج دەكرا و دەكرایە قیمه، بەڕاستی ئەركی كهبابچێتی لەو سەردەمەدا زۆر قورس بوو.
(ئاڵامیدیا) ئاخۆ فرۆش و كڕیاری كەباب زۆر بوو؟ ئەوكات كەباب به چه‌ند بوو؟
وه‌ستا هیوای كەبابچی: ئه‌وه‌ی له بیری مندا ماوه، هه‌ر وه‌ك ئێستا یه‌ك نه‌فه‌ر چوار كه‌باب بوو، كه زۆر جار به شێوه‌ی بابۆڵه دەفرۆشرا، خەڵكیش حەزی لە كەباب بوو، خەڵكێكی زۆر دەهاتن بۆ كەباب خواردن.
(ئاڵامیدیا) كێ بوون ئه‌وانه‌ی زیاتر سه‌ردانییان ده‌كردن؟
وه‌ستا هیوای كه‌بابچی: ئه‌و سه‌رده‌مه، شاری سلێمانی له چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی كەم پێكهاتبوو، وەك ئێستا قه‌رەباڵغ نه‌بوو، خه‌ڵكی شار به‌تایبه‌ت كەسایهتییه ناسراوەكان، سه‌ردانیان ده‌كردین، یەكێك له‌و كه‌سایه‌تیانه به‌ڕه‌حمه‌ت بێت (شێخ له‌تیفی حه‌فید) بوو، هەمیشه لای باوكم كه‌بابی ده‌خوارد، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناودار و میواندار بوون زۆر جار داوای كهبابیان ده‌كرد بۆ ماڵەوەش، ئێمەش به پایسكیل دهمانگهیاند، ماڵی (شێخ له‌تیفی حه‌فید) له كهبابخانەكەمانەوە نزیك بوو، به‌شێكی تری موشته‌رییه‌كانمان، خه‌ڵكی گوندنشین بوون، ئەوی لە گوندەكانەوە دەهاتنە ناوشار بۆ كاروباری خۆیان، تا كەبابەكهی (وه‌ستا مه‌دحه‌تی كه‌بابچی)یان نه‌خواردایه نه‌ده‌گه‌ڕانه‌وه بۆ دێ.
(ئاڵامیدیا) كاكە حەمەی وێنەگری دێرینی سلێمانی، لە دیمانەیەكدا گوتی سه‌دام حسێن (دیكتاتۆری پێشووی عێراق) له لای وەستا مەدحەتی باوكتان شاگرد بووه، زۆر كەس گومانیان لەم قسەیە هەبوو، ئێوە زانیارییتان لەوبارەیەوە چیە؟
وه‌ستا هیوای كه‌بابچی: به‌ڵێ ئەو قسەیە و ئەو زانیارییە ڕاسته، سه‌دام حسێن بە هەرزەكاری یان مێردمنداڵی، ماوه‌یه‌ك لای باوكم له كه‌بابخانه‌كه شاگرد بوو، وه‌ك باوكم بۆی دەگێڕاینهوه، ماڵی باوكی سه‌دام حسێن كە هاتنه سلێمانی، بوون به كرێچیی ماڵی شێخ ساڵح قزله‌ری، باوكی سه‌دام له ئه‌ركی میری پۆلیسی پیاده بوو له‌گه‌ڵ شێخ ساڵح قزله‌ری، ئێمه‌ش كهبابخانهكەمان كه‌وتبووه سه‌ر شه‌قامی سه‌ره‌كیی كانێسكان لە سلێمانی، ماڵی سه‌دامیش له هه‌مان گه‌ڕه‌ك بوون، ئه‌مه بووه هۆكاری ئه‌وه‌ی مێرمنداڵێكی عه‌ره‌ب به ناوی (سه‌دام) لای باوكم ببێته شاگردی كه‌بابخانه، دواتریش زانرا كە ئه‌و مێرمنداڵه عه‌ره‌به كه لای باوكم شاگرد بوو، بووەته سه‌ركۆماری عێراق.
(ئاڵامیدیا) ئەگەر خوالێخۆشبوو وەستا مەدحەتی باوكت بۆی گێڕابیتەوە، دوای ئەوەی سەدام بوو بە سەركۆماری عێراق، هیچ پەیوەندیی بە باوكتەوە كردبوو؟
وەستا هیوای كەبابچی: بەڵێ، جارێكیان لە ساڵانی هەشتاكانی سەدەی رابردوودا سەدام حسێن ناردبووی بە شوێن وەستا مەدحەتی باوكم و خوالێخۆشبوو كاك شەوكەتی دەلاكدا، تا بچن بۆ لای، ئەوە بوو باوكم نەچوو، بەڵام بەڕەحمەت بێت كاك شەوكەتی دەلاك چووبوو.
(ئاڵامیدیا) باوكت بۆچی نەچووبوو؟
وه‌ستا هیوای كه‌بابچی: نه‌چوونی باوكم بۆ لای (دیكتاتۆر و سه‌رۆكی پێشووی عێراق سه‌دام حسێن) هۆكارەكەی ئه‌وه بوو كە ئه‌و سه‌رده‌مه دوو برام پێشمه‌رگه بوون لە شاخ، بۆیە باوكم لەوه ترسابوو، بانگردنهكه سیاسی بێت و بۆ سزا و موحاسبە بێت، بۆیه نەچووبووە لای سەدام و بەدەم بانگهێشتەكەوە نەچووبوو، به‌ڵام وه‌ستا شه‌وكه‌تی ده‌لاك (یادی بەخێر) چووبوو و لە نزیكەوە سه‌دام حسێنی بینیبوو، مه‌به‌ستی سەدام لەو دیداره ته‌نیا ئه‌وه بوو كه ساڵانێك لای باوكم شاگردی كه‌بابخانه‌كه‌ی بووه و هەر لەو ساڵانەش كە لە سلێمانی ژیاوە، هەمیشە بۆ قژ چاككردن و سەرتاشین چووەته لای وه‌ستا شه‌وكه‌تی ده‌لاك، هه‌ر بۆیه وه‌ستا شهوكهتیشی بانگهێشت كردبوو.
ئه‌م بابه‌ته 376
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:02:22/12/2024