کوشتنی بەکۆمەڵ لە مانگی شوبات دا .. بیرکردنەوە و ئامراز
فازل میرانی
بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان.
زۆر ڕووداو هەن، کە پێویست ناکات لێکۆڵینەوەیان لەبارەوە بکرێت بۆ وەبیرهێنانەوەیان، لەوانە: تەقینەوەکانی شوباتی 2004 ی هەولێر، کە بارەگای پارتەکەمان و یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی کردە ئامانج.
دوو تەقینەوەی یەک لەدوای یەک، کە قوربانی گیانیان لێکەوتەوە و ژمارەیەکی دیکەشی تێدا بریندار بوون. ئەو دوو ڕووداوە ڕوویانداوە و لەکاتێکدا هێشتا ساڵێک بەسەر روخانی ڕژێمی پێشوودا تێپەڕ نەبووبوو. روداوەکان لە شوێنێکدا ڕوویانداوە، کە ئارامترین و سەقامگیرترین شوێن بون لە عێراق، مەبەستم شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، لە ڕێوڕەسمی پێشوازیکردن لە ئاهەنگێکی کۆمەڵایەتی بەبۆنەی جەژنەوە.
بیرۆکەی تیرۆرکردن بیرۆکەیەکی کۆنە و ئامرازەکانی زۆرن و مەبەست لێی سوڕانەوەیە لە دەوری گەیشتن بە ئامانجێکی ترە.
تێبینی کراوە زۆرێک لە دەسەڵات و ڕێکخراو و تاکەکان بێ گوێدانە ئەو بەربەستە ئاکارەکیەی ڕێگرە لە گەیشتن بەو لۆژیکە توندوتیژەی بەتایبەتی، ئەگەر تاوانەکە کاریگەری لەسەر ئەو کەسانە هەبێت، کە هیچ پەیوەندییەکیان بە ئامانجەکەوە نییە.
لێرەدا هەوڵدان بۆ پاساوهێنانەوە بۆ تاوانی تۆمەتبارکراو وەک ڕێگەدان بە قوربانیدان بە کەسانی تر، جا تاکێک بێت یان گروپێک لە خۆیدا بریتیە لە شکاندنی کۆتوبەندێکی شەرعی و یاسایی، کە ئاسایشی مرۆڤ دەپارێزێت، بەڵام ڕاهێنانی عەقڵی جێبەجێکار بۆ ئەنجامدانی کارەکە لەخۆیدا تاوانێکی گەورەی هاندان و فێڵکردنە.
مەبەستم ئەوەیە جێبەجێکاری ئۆپەراسیۆنەکە بە پێچەوانەی دەقەکە بیرۆکەی تێکۆشانی کردووە و بیرۆکەکە بووتە هۆی ئەنجامدانی تاوانێک، بەڵکو تەنیا بوونی ویستێکی ئایدیایی بۆ دروستکردنی ژینگەیەکی مزگێنی، گوێگرتن، کاریگەری و بەدواداچوون بابەتێکە پێویستی بە پێداچوونەوە و رێوشوێنی وشککردنەوە هەیە نەک هەوڵدان بۆ بەرهەمهێنانەوەی ئەم بوارە.
تاوانێکی دیکەش تاوانی شێواندنی دەقێکی ڕێزلێگیراو و هاندانی بیروڕای چالاکوانانی بزوتنەوەیەکی سیاسی بۆ جێگرتنەوەی دەقە شەرعییەکانە، چونکە ئایینی ڕاستەقینە و سوننەتی پاکی پێغەمبەر رشتنی خوێن یان تۆقاندن بە حەڵاڵ نازانێت بۆ مەبەستێکی قێزەون.
ئەو لایەنەی، کە دەست و بیری لەکەدار بوو بە بۆردومانەکانی هەولێر، لایەنێک بوو، کە ئێستاش نەوەکانی بانگەشەی ئەوە دەکەن، کە ئەو لایەنە لەسەر بنەمای ئیسلامی دامەزراوە و ئەو قسەیەی خوای گەورە فەرامۆش دەکات: کە دەفەرموێت: ئەوەی بە ئەنقەست باوەڕدارێک بکوژێت پاداشتەکەی دۆزەخەو خوای گەورەی لێی توڕەیە و نەفرەتی لێدەکات و سزایەکی گەورەی بۆ ئامادە دەکات، هەروەها لەمبارەیەوە پێغەمبەری د.خ دەفەرموێت: باوەڕ کوشندەیە.
ڕێچکەی کوشتن، وەک پێشتر ئاماژەم پێدا، تەنها لە باوەڕی خودی قوتابخانەیەک یان سیستەمێکی دیاریکراو سنووردار نابێت، بەڵام تاک و گرووپ و سیستەمێک، کە بانگەشەی ئەوە دەکەن، کە لە منداڵدانێک لەدایکبونە، کە پەیوەست بە بیرکردنەوەی ئاسمانەوە، بۆ تێگەیشتن لە دادپەروەری پەروەردگار و پاراستنی مافەکانی دروستکراوەکەی بەبێ دەستدرێژی نەک تەنها لەسەر مرۆڤ بەڵکو لەسەر سروشت و دروستکراوەکانی.
توێکاری بیری ڕادیکاڵی ئامادەیی خاوەنەکەی دەردەخات بۆ پاساو هێنانەوەی ئەو کارە دەستدرێژییانەی، کە بە ئەنقەست یان بە نەزانی لە نێوان بیروباوەڕی دروست و نەزۆکدا ئەنجام دەدرێن و مێژووش ئەو رووداوانەی تۆمارکردوە، کە پێشتر و پاشتریش لە هەولێر ڕوویداوە، کە لە هێرشێکدا دەیان گیان لەدەستدان و شێواندنی جەستەی لێکەوتەوە.
کردوەکە لەلایەن ئەو رژێمانە پشتڕاستکراوەتەوە، کە بانگەشەی جیاکردنەوەی ئایین لە سیاسەت دەکەن و ئەوانی تر سیاسەت وەک ئایین دەبینن و بەپێچەوانەشەوە هەر راستە. ئەوانە بەشداریان کردووە لە کوشتنی کۆمەڵێک لە گەلەکەمان، کە هەروەک پێشتر هەزاران کەسی یەک لە دوای یەکیان کوشتوە بە شێوازی جیاجیا.
لە عەرەبییەوە: شوان سەرابی
PM:01:33:04/02/2025
ئهم بابهته 380
جار خوێنراوهتهوه