بانگەوازێك لەپێناو یەکبوونی نیشتیمانی
ئەبوبەکر کاروانی
بانگەوازێك لەپێناو یەکبوونی نیشتیمانی هەر پارچەیەکی کوردستان و یەکتر تەواوکردنی نەتەوەیی هێزەکان وەك ئەرك و پێویستی قۆناغەکە....
ناوچەکەو ناسیۆنالیزمی کوردی وکێشەی کورد، بەیەکێ لە سەرەپێچە مێژووییە دەستنیشانکەرە هەستیارەکانی خۆیاندا تێدەپەڕن. قۆناغەکە پێویستی بە بوژاندنەوەی گیانی نەتەوەیی و بیرکردنەوە بەرۆحییەتی یەکبوون و هاوچارەنووسی هێزە کوردییەکان و پارچەکانی کوردستان هەیە ڕاستەقینە هەیە, بۆئەوەی هەستی ئەرێنی لای زۆرینەی کوردستانیان لەسەر ئاستی کوردستانی مێژوویی و کوردی هەندەران بەدووای خۆیدا بهێنێت. هیوایەکی نوێی بە ئایندەی کاری بەیەکەوەیی و ئاییندەی کوردستان و دۆزەکەی و یەکتر تەواوکردنی نەتەوەیی لە دڵ و دەروونەکاندا ببوژێتەوە. لە تووندیی خوود نەفرەتی و ڕقە حیزبی و گرووپی و ئایدۆلۆژییەکانی بەشێوەیەکی کاتیش بێت کەمبکاتەوە.
وێنایەکیشی پیشانی دەرەوەی خۆمان بدەین کە کوردەکان پێکەوەو لەسەر ئاستی کۆی پارچەکان و هێزە سیاسییەکانیدا، بەجۆرێك لە جۆرەکان نەتەوەیەك پێکدەهێنن، خوودان بزووتنەوەیەکی نەتەوەیین و دەتوانن لە سەرەپێچە مێژووییەکاندا، بچنە ناو پرۆسەی یەکتر تەواو کردنی واقیعی و ئامانجدارەوە. ئەوەش بایەخی گەورەی یەکێتی نەتەوەیی و تێپەڕاندنی قۆناغی ناکۆکی و شەری ناوخۆیی و یەکتر رەتکردنەوەو بەدوژمن دانانی یەکتر لە دڵ و دەروونی کوردەکاندا دەخاتە ڕوو، وەدەیکات بە یەکێ لە ئەرکە سەرکردایەتیە هەرە پلە یەك و مەزنەکان. بەو واتایەی ئەگەر کوردەکان بە حوکمی جۆری دابەشبوونی خاکەکەیان و گەلی کوردستان، سەرکووتی خوێناوی دەوڵەت و ناسیۆنالیزمە سەردەستەکان نەیانتوانیبێ، لەڕووی ڕێکخستن، سەرکردایەتی، نەخشەڕێگا، دیاریکردنی ستراتیژ و تاکتیك، نوێنەرایەتیکردن، بنمیچی داواکاری و درووشمەکانی قۆناغەکە، ناسیۆنالیزمێکی یەکگرتوو شکڵ پێبدەن و پێشبخەن، ئەوا سەرەڕای هەموو کێشەو ناکۆکییەکانی ڕابردوویان دەتووانن، دیدو تێروانین و عەقڵی کرداریان بەرەو پێگەیشتووییەکی زۆرتر بەرن و لەڕێی هوشیاربوون بە بایەخی یەکبوونی نیشتیمانی لەسەر ئاستی هەر پارچەیەك و یەکتر تەواوکردنی نەتەوەییەوە، قەرەبووی بەشێك لەو کە ماسییە ستراتیژییەی پێشوو بکەنەوە. بەو واتایەی لەیەکبوون (وحده)ەوە بگوازنەوە بۆ یەکێتی (الاتحاد)و لەوێوە هێزەکان سەیری ئەرکە نەتەوەییە هاوبەشەکانی نێوانیان بکەن. ئەمەش تەنها لەسەر ئاستە نەتەوەییەکەدا ڕاست نییە، بەڵکو لە سەر ئاستە نیشتیمانییەکەی هەر پارچەیەکی کوردستانیشدا ڕاستە.
بەو مانایەی هێزە سیاسییەکانی هەر پارچەیەکی کوردستان نابێت نەبوونی یەک هێزی بکەن بە کێشە و پاساوی نەبوونی یەک گووتاری و چوارچێوەی هاوبەشی کارکردن، بۆئەوەی ئاشتبوونەوەی نیشتیمانی بێننەدی و کۆنفرانسی نیشتیمانی تایبەت بەخۆیان ببەستن، تاکو پەیوەندییەکانیان لە نێوان خۆیاندا یەکتر تەواوکەر بێت، چوارچێوەی کاری هاوبەشیش پێکبێنن، بەمەبستی کۆکردنەوەو ڕێکخستن و ئاراستەکردنی سەرجەم تووانا نیشتیمانییە کوردستانییەکان لە پێناو بەدیهێنانی بەرکەوتەی قۆناغە مێژووییەکەو گەیشتن بە ئامانجە ناوکۆییەکان، دیاریکردنی درووشم و ئامانجی هاووبەش و سەقفی داواکارییەکان و نەخشە رێگای خەباتکردن بۆ بەدەستهێنانیان و نوێنەرایەتیکردن هاوبەشی کێشەو دۆزەکەیان.
ئەم دید و داواکاری و نەخشەڕێگایە، کە چەند ساڵێك لەمەوپێش و لەسەروبەندی گەرم وونی باس و خواسی بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی خستمە روو ئاوڕی پێویستی لێنەدرایەوە، لە ئێستادا قۆناغەکە لە هێزە سیاسییەکان و سەرکردەکان دەخووازێت، بەجددی ئاوڕی لێبدەنەوەو بەرەو پیر ئەم بانگەوازە بچن و چیتر کات بەفیڕۆ نەدەن و نەبنە هۆی لەدەستدانی دەرفەتەکان یاخوود جووان سوود لێوەرنەگرتنیان، زەمینەکەش لە ئێستادا بەبەراورد بە ڕابردوو گوونجاوترو دۆخەکەش هەستیارترە، چونکە ناوچەکە لە هەندێ ئاستیشدا بێت ،بە وەرچەرخانێکی مێژوویدا تێدەپەرێت، هەوڵدەدرێت خۆرهەڵاتی ناوەڕاست شکڵێکی نوێی پێبدرێت، کە ئاماژەیە بۆ گۆڕانکاری و دەستکار یکردنی بەرەبەندییەکان، نیزامی ئەمنی هەرێمایەتی، هاوکێشە سیاسی و سەربازییەکان.
ئەوەش ئەگەر سەر بۆئاستی دەستکاری کردنی سنوورەکانیش نەکێشێت، دووبارە پێناسەکردنەوەی دەوڵەت و سیستمی سیاسی و دەستنیشانکردنی سنوورە ئیداری و سیاسییە نێوخۆییەکان لەبەرگی فیدرالیزمدا لەسەرئاستی هەندێ دەوڵەتی ناوچەکە لەوانەش ئەودەوڵەتانەی کوردو کوردستانیان بەسەردا دبەشبووە، لەماوەی چەندساڵێکدا، لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت، یاخوود زەمینە بۆ هەوڵدان و تێکۆشان بۆ بەدیهێنانی دەرەخسێنێت، گۆڕانکارییەنیش خێران و دەبێت بەوپەری هووشیاری و لەرێی کۆکردنەوەی کۆی تووانا نیشتیمانی و نەتەوەیی و سەرکردایەتیەکانەوە لەگەڵیدا برۆین، بۆئەوەی لەرەوتیان جێنەمێنین، بەشێ لەو بۆشاییە پربکەینەوە کە جەنگی ناوچەکە لەرووی جیۆسیاسییەوە بەدووای خۆیدا هێناویەتی، یاخوود لانی کەم وەك بۆشاییەکی ستراتیژی و دەلاقە درووستبوون لە دیواری لۆزاندا سەیری بکەین، بۆ خۆنمایشکردنێکی ئەخلاقی، سیاسی و سەربازی و فەرهەنگی و نەتەوەیی نوێی شایستە بە قەبارەی قوربانییەکان، مەزنی ئامانج و دۆزەکەمان و ئەو پەڕی سوودی لێوەربگرین. بەجۆرێك وەك هێز و خاوەن ناسیۆنالیزم، دنیابینی هاوبەش و خاوەن دۆزێکی رەوای فەرامۆشکراوو چارەسەرنەکراو دەربکەوین. ئەوەش ئەگەر سەر بۆ ئاستی دەستکاری کردنی سنوورەکانیش نەکێشێت، دووبارە پێناسەکردنەوەی دەوڵەت و سیستمی سیاسی و دەستنیشانکردنی سنوورە ئیداری و سیاسییە نێوخۆییەکان لەبەرگی فیدرالیزمدا لەسەرئاستی هەندێ دەوڵەتی ناوچەکە لەوانەش ئەودەوڵەتانەی کوردو کوردستانیان بەسەردا دبەشبووە، لەماوەی چەندساڵێکدا، لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت، یاخوود زەمینە بۆ هەوڵدان و تێکۆشان بۆ بەدیهێنانی دەرەخسێنێت، گۆڕانکارییەنیش خێران و دەبێت بەوپەری هووشیاری و لەرێی کۆکردنەوەی کۆی تووانا نیشتیمانی و نەتەوەیی و سەرکردایەتیەکانەوە لەگەڵیدا برۆین، بۆئەوەی لەرەوتیان جێنەمێنین، بەشێ لەو بۆشاییە پربکەینەوە کە جەنگی ناوچەکە لەرووی جیۆسیاسییەوە بەدووای خۆیدا هێناویەتی، یاخوود لانی کەم وەك بۆشاییەکی ستراتیژی و دەلاقە درووستبوون لە دیواری لۆزاندا سەیری بکەین، بۆ خۆنمایشکردنێکی ئەخلاقی، سیاسی و سەربازی و فەرهەنگی و نەتەوەیی نوێی شایستە بە قەبارەی قوربانییەکان، مەزنی ئامانج و دۆزەکەمان و ئەو پەڕی سوودی لێوەربگرین. بەجۆرێك وەك هێز و خاوەن ناسیۆنالیزم، دنیابینی هاوبەش و خاوەن دۆزێکی ڕەوای فەرامۆشکراو و چارەسەرنەکراو دەربکەوین.
وێنای نیمچە هێز لە ئێستاداو هێزی هێزەکی (بالقوه)مان بۆ ئاییندە لێبگیرێت، بۆ ئەوەی بیخەینە ڕوو کەنەك هەر دەتوانین بەرگری لە پرۆژە ناوکۆییە نیشتیمانی و نەتەوەییە پێناسەو سازان لە سەر کراوەکەی نێوان هێزەکانمان بکەین، بەڵکو دەتوانین ڕۆڵیشمان لە شکڵ پێدانەوەیەکی هاوسەنگ و سازگار بەناوچەکە هەبێت، بەشداربین لە چارەسەرکردنی کێشەکانی و دەرگا کردنەوە بەڕووی ئاییندەیەکی هاوبەش و خۆشگووزەران و بێ جەنگ و خوێنڕێژی بەڕووی گەلانی ناوچەکەدا، کە بەشێ لە ماکی کێشەکان و شێوانی رەوتی گەشەکردنی شارستانی ناوچەکە، قەیرانی دەوڵەت و رەوایەتی سیستم و یەکتر تەواو نەکردنی ستراتیژی و نەبوونی دەزگاو میکانیزمی گوونجاو بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، دەگەڕێتەوە بۆ بێ بەشبوونی نەتەوەی کوردو گەلی کوردستان لە دەوڵەتی خۆیان لەدووای جەنگی جیهانی یەکەم و دامەزراندنی قەوارە نوێکان لە سەر داروو پەردووی عوسمانی و قاجاریدا.
لێرەوەیە دەمەوێت بڵێم، ئێستا ناوچەکە مێژوو خۆی دەنووسێتەوە، کوردیش دەتوانێت لەم نووسینەوەدا بەشدار بێت، بە ناوەرۆکە سارتەرییەکەی، بابەت نەبێت و ببێتە بکەرو لایەن و مێژوو ساز ، جارێکیتر وبەوجۆرەی واقیعە نوێکە دەیخووازێت بگەڕێتەوە بۆ پەیام وڕۆحییەت و ئاماژەکانی پەیمانی( ٣) سنوور، کەلە ساڵی ١٩٤٤ دا لەنێوان نوێنەرانی هەرچوار پارچەی کوردستان لەشوێنی بەیەکگەیشتنی سنوورەکانی ئێران وعێراق وتورکیا لەگەڵ یەك بەستیان و سوێندی دڵسۆزیان بۆ یەکترو دۆزە هاوبەشەکەیان خوواردو بریاریاندا هاوکارو پشتیوان ویارمەتیدەری یەکتربن و بەکردەوە گیانێك بن لەچەند جەستەیەکدا کە لەئێستادا وەك پێشینەیەکی دڵسۆزانەو بەنرخ لەبوواری یەکتر تەواوکردنی نەتەوەیدا چاوی لێدەکرێت. ئەگەر لەئێستاشدا چاوێك بە دەیەکا نی ڕابردووی مێژووی هاوچەرخماندا بخشێنین، دەبینین رووداوو گۆڕانکارییەکانی (٣٠ )ساڵی رابردوو لە ناوچەکەدا، تاڕددەیەکی بەرچاو دیوارەکانی لۆزانی بەلەرزە خستوەو شەبەق و کەلێنی زۆریان تێکردووە. دوو پارچەی کوردستان، باشوورو ڕۆژئاوا، هەریەكەو بە ئاستێك ئەکتەری نادەوڵەتین، دەرگاکان بەرووی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا ئەگەر بەتەواویش نەخرابنە سەرپشت و بەفەرمی دان بەکێشەی کوردا نەنرابێت، ئەوا بە هۆکاری جۆراوجۆر، لەئاستێکی ماقووڵدا بەڕووماند کراوونەتەوە. بۆیە کووردو ناسیۆنالیزمەکەی بەناوی کڵۆمدانی ئەو دەرگایانەوە تووانای پاساودانی لاوازییە خوودییەکانی و ڕازیبوون بە ڤسەقفێکی نزم و ناچیزی داواکارییەکانی نەماوە، ئەگەر پێشی وابێت کرانەوەکە هێشتا بەگووێرەی پێویست نییە، بەوە ئەرکی نوێ دەخاتە ئەستۆی خۆی. چوونکە تەواوکردنی ئەو پرۆسە مێژووییە پێوویستی بە فشارکردن و بوونی قوورسایی و ئامادەبوون لە خۆنیشاندان و بەهێزبوون و کۆکردنەوەی تووانا نەتەوەییەکان هەیە، بۆئەوەی ئەوەش بێتە دی، پێویستە چیدی وێنای کۆمەڵێ هێزی پەرش و بڵاوو دژ بەیەك و خاوەندارێتی نەکردن لە ئامانجی هاووبەش لە خۆمان نیشان نەدەین چوونکە ناوەندە سیاسییە جیهانییە پەیوەندیدارە خاوەن بەرژەوەندییەکە، پێویستی بەوەیە بزانێت مامەڵە لەگەڵ کێ بکات و کێش خاوەن بڕیارە، کورد و هێزەکانی تاچەند خاوەن گووتارێکی هاووبەشی روون و ستراتیژو نەخشە ڕێگای نەتەوەیین و گرەویان لەسەر دەکرێت ولەقۆناغی بە کارتبوونی سیاسی ڕزگاربوون و چوونەتە قۆناغی مامەڵەکردن وەك هێزی خاوەن دیدو بەرژەوەندی و ڕەچاوکردنی بەرژەوەندی ئەویدی هاوبەش یاخوود هاوپەیمان.
خۆکۆکردنەوەی باڵەکانی ناسیۆنالیزمی کوردی و هێزەکان لە چوارچێوەی پڕۆژەیەکی نیشتیمانیی سازان لە سەرکراو لە سەر ئاستی هەرپارچەیەكدا، لەم ڕووەوە بڕینی نیوەی ڕێگەکەو ورە بەخۆدانە بۆ برینی نیوەکەی تریش چونکە ئەگەر لەسەر ئاستی پارچەکانی کووردستاندا بووین بە خاوەنی پرۆژەی نیشتیمانی هاوبەش و وێنای ناسیۆنالیزممان لەخۆمان نیشاندا، گووتار و دام و دەزگای نیشتیمانی هاووبەشمان پێکهێناو بەکردەوە چووینە سەرو حیزب و ئایدۆلۆژیاو ناوچەوە، ڕێگا بەڕووی یەکتر تەواو کردنی هێزو پارچەکان لەئاستەنەتەوەییەکەشدا تەخت دەبێت.
بەپێچەوانەشەوە لەگەڵ درێژەدان بە پەرش و بڵاووی و ناکۆکی نێوان هێزەکان لەسەر ئاستی هەر پارچەیەکدا، بەدیهێنانی ئەم ئامانجە نەتەوەییەش زۆر دوور دەکەوێتەوە وئاستەنگی گەورەی دێتە بەردەم. لەکاتێکدا پێویستیەکی مێژوویی و نەتەوەیی لەدوواخستن نەهاتووی قۆناغە مێژووییەکەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و کوردستان و ناسیۆنالیزمەکەیەتی.
مەبەستیشمان لەیەکتر تەواوکردنی نەتەوەیی تەریببوونی هەوڵ و خەباتی هێز و پارچەکانە لە گەڵ یەکتردا، هاوکار و پشتیوانی یەکتر بن بەشێوازی جۆراوجۆر، بە جۆرێك تووانای ڕۆڵ دابەشکردنیان لەنێوخۆیاندا هەبێت، بە هەرچی دەتووانن یارمەتی یەکتر بدەن و بێ هەراو هووریا ببنە قووڵایی ستراتیژی بۆ یەکتر، هەرپێشڤەچوونێك و بەدیهێنانی هەر دەستکەوتێك لە سەرئاستی هەر پارچەیەکدا هێز و پارچەکانی تر نەتەوەییەکەدا بە هی خۆیان و مایەی گەشەکردنی ناسیۆنالیزمی کوردی لە ئاستە نەتەوەییەکەدا بزانن و نەك هەر نەبنە کێشە بۆی بەڵکو بەهەرچی پێیان دەکرێت هەوڵی پاراستن، چەسپاندن و پەرەپێدانی بکەن.
هەروەها هەوڵبدەن بەسوود وەرگرتن لە پەیوەندیی هێزەکان و سوودوەرگرتن لە دژبەیەکی بەرژەوەندی دەوڵەتان، فشاری بەرامبەرەکان لەسەر یەکتر کەمبکەنەوە، دەرگا بەڕووی یەکتردا بکەنەوە بۆ درووستکردنی پەیوەندی دەرەکی یاخوود ئەنجامدانی گفتوگۆ و کەمکردنەوەی گرژی لەنێوان بزووتنەوەی پارچەکان و دەوڵەتەکاندا، دوورکەوتنەوە لە مووزایەدەی حیزبی خوود نەفرەتی ئەم هێزو پارچە بۆ ئەویدی و یەکدی بە دووژمن وەسفکردن لە نێوو ماڵی نەتەوەییدا بکرێنە دەرەوەی فەرهەنگی مامەڵە لەگەڵ یەکتر کردن، لەپاڵ هەوڵدانی دڵسۆزانەو بەکردەوە بۆ هەماهەنگی بە مەبەستی یەکخستنی هەڵوێستەکان لە مەڕ هەندێ دیاردەو تەنانەت لە یەکتر تێگەیشتن لەکاتی هەندێ هەنگاووی ناچاری بەروواڵەت دژ بەیەكی ناچاری دووژمن فریدەردا لەڕێی ئاگا لەیەکبوونی ئامانجدارانەو ڕۆڵ دابەشکردن وتێگەیشتن لەدۆخی یەکتر لەژێر هەرەشەو فشاردا.
هەروەها ئاراستەکردنی دام و دەزگا فیکری و ئەکادیمی و ئایدۆلۆژی و ڕاگەیاندنە کووردییەکان، بۆ ئەوەی لەقوڵکردنەوەی گیانی هاووچارەنووسی و یەکتر تەواوکردنی نەتەوەیدا ڕۆڵی خۆیان بگێرن، ئەوان و بریاربەدەستە حیزبییەکان لە ئایدۆلۆژیاو حیزبەوە نەگەڕێینەوە بۆ مەسەلە نیشتیمانی و نەتەوەییەکە، بەڵکوو لەوانەوە بگەڕێینەوە بۆ ئایدۆلۆژیاو حیزب و ئەرکیان بۆ دیاری بکەین،
بەم جۆرەو لەڕێی ڕێکەوتن لە سەر نەخشە ڕێگایەکی کردەکی دەتووانین کۆنگرەی نەتەوەیی بەکردەوە ببەستین وئامانجەکانی پشتی بەدیبهێنین، بەبێ ئەوەی وێنای هەرەشەمان لە خۆمان نیشاندابێت، یاخوود شەر لەگەڵ یەکتر لەسەر ئەوەی کێ سەرۆك بێت و ژمارەی بەشدارو ئەندامانی هەر هێزو پارچەیەك لە کۆنگرەکەدا چەند بێت بکەین.
چونکە یەکتر تەواوکردنی نەتەوەیی، لەگەڵ بوونی دڵسۆزی وگیانی نەتەوەیی ڕاستەقینە وچووارچێوەی هاوبەشی نیشتیمانی هەر پارچەییەك یاخوود لانی کەم هاوبیری و هاوهەڵوێستی هێزە بنەرەتیەکانی، لەسایەی نەبوونی دامەزراوەی نەتەوەیی هاوبەشیشدا دێتەدی. بە تایبەتیش کەلە ئێستادا بەهۆی کۆمەڵێ گۆڕانکارییەوە بەدیهێنانی ئامانجێکی نیشتیمانی و نەتەوەیی لەو جۆرەی ئاماژەمان پێکرد بەراورد بەڕابردوو ئاسانترەو شانسی سەرکەوتنی لە بەردەمدا زۆرترە، چوونکە هەستیارە ئایدۆلۆژییەکان بە قازانجی پراگماتیزمی سیاسی کەمتر بوونەتەوە، ئەوەی تا دوێنێ بە حومکی ئایدۆلۆژیا ئیمپریالیزم و لە خوودی خۆیدا بەنەفرەتکراو بوو، واتە ئەمریکاو خۆرئاوا، لە ئێستادا هەموومان مامەڵەی لەگەڵ دەکەین و خوازیاری ئەوەین پشتیوانیمان لێبکات و ڕۆڵی بە گرنگ دەزانین، پێناسەکانمان بۆ دۆست و دووژمن گەرچی بەتەواوی وەکو یەکنییە لانی کەم لەئاستە جیهانییەکەدا وەکوو جاران لەیەکدی دوور نین و لەئاستە هەرێمایەتیەکەشدا قابیلی لێکنزیکبوونەوەی زۆرترە، خەریکە فیدرالیزم دەبێت بەئامانجی ناوکۆیی هێزەکان لەسەر ئاستی پارچەکاندا، هەموو ئەوەش هاوشانە لەگەڵ ئەو گەشبینییەی بەراورد بە ڕابردوو دەربارەی ئایندەی دۆزی کوردو کوردستان لە ئارادایە، کە بەسەریەکەوە زەمینەی لە یەکتر تێگەیشتن و تەواوکاریی یەکبوونی نیشتیمانی و نەتەوەیی ڕەخساووتر دەکەن.
هەموو ئەوەش ڕێگە لەوە ناگرێت لە میانی پەرەسەندنەکاندا و لە قۆناغێکی تردا، بیر لە درروستکردنی دەستەیەکی عاقڵمەندانی نەتەوەیی ناحیزبیی کوردیش بکرێتەوە. بۆئەوەی ڕاوێژ پێشکەش بکەن، لەکاتی پێویست بە قازانجی رەواندنەوەی تەمی لەیەکتر تێنەگەیشتنەکان و چارەسەرکردنی کێشەکان و لابردنی بەربەستەکان دەستێوەردان بکەن.
بۆئەوەی ئەم دۆخە ئایدیاڵە واقیعییە نیشتیمانی و نەتەوەییەش بێتە دی، یان لانی کەم بکەوینە سەر ڕێگە ڕاستەکە بۆ بەدیهێنانی، پێویستە هەوڵەکان بەم ئاقارەدا پچڕ پچڕ و وەرزی و لە یەکتر دابڕاو نەبن، بەڵکو لێکەوتەی قەناعەتێکی قووڵ بن و چڕبکرێنەوە، وەرگێڕانی کردەیی و سیاسی دیدگاو رۆحییەتێکی نوێی ئەخلاقی و سیاسی و نیشتیمانی بن، بە مەبەستی کەڵەکە کردنی هەوڵ و ئەزموونەکان بۆ ئەوەی تووانای مێژووسازی، بیناکردنەوەی چەمك و پەیوەندی و دامەزراوەکان و پێنانە ناو قۆناغێکی نوێمان هەبێت و دابڕانێکی ئەرێنی لەگەڵ ڕابردووی پڕ لە ناکۆکی و دژ بەیەکی نەتەوەیدا درووستبکەین.
بۆ ئەمە و تەنانەت زەمینە سازکردنیش بۆ سەرکەوتنی کۆنفرانسی نیشتیمانی، کە دەکرێت دەستەیەکی بێلایەن لە پەرۆشانی پرسە نیشتیمانییەکە سەرپەرشتی بکەن، هەنگاونانی پارتی و پەکەکە بۆ لەیەکتر تێگەیشتن و دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێ لە پەیوەندییەکانی نێوانیان، بەهەوڵی (ناوك) لەقەڵەم دەدرێت
AM:12:54:22/01/2025
ئهم بابهته 200
جار خوێنراوهتهوه