بەیرووت وقەیرانی دەوڵەت

‌ڕوه‌ندكه‌مال

لە ئۆكتۆبەری ٢٠٢٢، حیزبوڵڵا لوبنانی داگیر كرد، ئاهەنگی دەستپێكی سەردەمێكی نوێی گێڕا و قۆناخێكی پەنجا ساڵەی ئیستغلالكردنی ناوچەیی لە لوبنانەوەكە بەدووەم بچووكترین وڵاتی عەرەبی لە ناوچەكە دادەنرێت، بە هەمان شێوە كۆتایی هات
جۆزێف عەون دەڵێ: "لەمەودوا لوبنان هەرگیز پشت بە دەسەڵاتی دەرەكی نابەستێت وهەموو هەوڵەكانی حكومەت لەسەرگەشەپێدانی ئابووری دەبێت، بۆ ئەوەی جگە لە باشترین بەرهەمی بازرگانی هیچی دیكه‌ لەووڵاتە هەناردە نەكرێت.
لوبنان لەماوەی چەند دەیەی ڕابردوودا بووبووە جێگای ململانێی ناوچەیی، كە جەمال عەبدولناسر، سەدام حسێن، باوك و كوڕی ڕژێمی ئەسەد و كۆماری ئیسلامی خستبووە جووڵە. دوای وەستانی شەڕلە بەرەی میسرو ئوردن و سووریا،لوبنان، بەپێچەوانەی ویستی گەلەكەی، تاكە بەرەی جەنگ بوو كە لە دژی ئیسرائیل مابووەوە.
دوای كۆتاییهاتنی نفوزی كۆماری ئیسلامی لە ناوچەكە و ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد، دۆخەكە بەرەو هاوسەنگی دەگەڕێتەوە بە جۆرێك زەمینە بۆ جێبەجێكردنی داخوازییە نێودەوڵەتییەكان و دەستپێكردنەوەی پەیوەندییە سیاسییەكان و مامەڵەی بازرگانی لەگەڵ لوبنان دابین بكرێت . بێگومان ململانێ ناوخۆیییەكانی لوبنان بەم زووانە كۆتایی نایەت، بەڵام تا ئەو كاتەی چەك لە گرژییە ناوخۆیییەكان بەكار نەهێنرێت، وڵاتانی ناوچەكە خەمی ئەمەیان نابێت و هەموو شتێك بۆ بڕیارەكانی سیستەمی سیاسی ئاڵۆزی لوبنان جێ دەهێڵرێت.
ڕۆژنامەنووسی لوبنانی عەبدولڕەحمان الرشید لە ڕاپۆرتێكی دا دەڵێت "دوای دەرچوونێكی سەركەوتووانە لە قەیرانی كۆمار، پێشبینی دەكەین لوبنان شایەتحاڵی گۆڕانكاریی ئەرێنی بێت، بەتایبەتی كە جۆزێف عەون بە هەوڵێكی زۆر ناوخۆیی و دەرەكی گەیشتە پۆستی سەرۆك كۆماری لوبنان و زلهێزە عەرەبی و نێودەوڵەتییەكانیش ڕۆڵێكی كاریگەریان بینی ئەم ڕوانگەیە. ئەمریكییەكان هەڕەشەیان كردبوو كە هەر جۆرە پاڵپشتییەكی ئابووری بۆلوبنان ڕادەگرن و فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی ئیسرائیلیش بە كەڵك وەرگرتن لە ڕێككەوتنی ئاگربەست و بۆشایی دەسەڵات لە لوبنان، لەفڕین بەسەرئەم وڵاتەداڕاناگرن.،جگە لەوەش لەكاتێكدا كە دانوستانەكان بەردەوام بوون، جانتای باڵیۆزخانەی كۆماری ئیسلامی لە لوبنان، لە فڕۆكەخانەی بەیرووت، پشكنینیان بۆكراودەست بەسەر ناوەڕۆكی قەدەغەكراوەكەیدا گیرا وفەزیحەكانی ئاشكرا كران”  ڕەنگە باشترین بەڵگەش دوا لێدوانی دۆنالد ترامپ بێت لەسەر ئێران کە دەڵێت :هەموو شتێک دەکرێت ڕوبدات ونابێت هیچ بژاردەیەک دوربخەینەوە، چونکە دۆخەکە لە ئێراندا زۆر ترسناکە. 
ماناکانی ئەم لێدوانەی ترامپ زۆرترڕوندەبنەوەکاتێک کەوێنەکە بەگەورەتر دەبینین :هه‌ربۆیه‌ئه‌گه‌رخوێندنه‌وه‌یه‌ك بكرێت،كاتێكلەسەرسنووری وشكانی لوبنان و سووریا،هێزە ئەمنییەكانی لوبنان ئەفسەرێكی داواكراوی سووریان ڕادەستی حكومەتی نوێی دیمەشق كرد.،لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی لوبنان،هیچ كەسێك ناتوانێت نوێنەران ناچار بكات پرۆژە یاسایەك بە پێچەوانەی خواستی خۆیان ڕەت بكەنەوە یان پەسەندی بكەن، وەك لە ڕابردوودا كە ئەنجوومەنەكە لە ژێر فشار وهەڕەشەی حیزبوڵڵا و ڕژێمی ئەسەد بوو. 


PM:05:10:14/01/2025

ئه‌م بابه‌ته 1876 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌