پەیامێک لە حەوشەی دواوەمان
بۆ جیرانێکی کۆڵانی ئەو دیوومان
-
رهوف رهباتی
دەنگی تەلەفزیۆنە کەتان کەمێک نزم بکەنەوە , ئێمەتان ئیزعاج کردووە ! هێندە گوێ لە کەسانی هەرزەو کاڵفام و بێ ئەزموون مەگرن ، مەکەونە ژێر کاریگەری گووتاری پۆپۆلیست یانەی بەناو ئۆپۆزسیۆن ی سیاسی دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان ، دڵنیابن ئەوانە : نەبەدیلن ، نە ڕاستگۆن ، نە ئۆپۆزسیۆنن ، نە ئەهلی ڕیفۆرم و ئیسڵاح و چاکسازین .... ئەوانە : هێندەی لە خەمی پشکی خۆیان و بەرژەوەندییە تایبەتەکانی خۆیانن ، هێندە لە خەمی گشتی و ئێستاو ئایندە و ڕابوردووی خەبات و قووربانی دانی ئەم گەلە ستەم دیدەیەدا نین ، هێندە لەخەمی پاراستنی بەرژوەندییە باڵا نیشتمانی و نەتەوەییە کانمان نین ، ئەوانە :
هێندە وابەستەی نەیارانی ئەزموونی حکومەتی هەرێم و ئەم قەوارە یاسایی و دەستوورییەی هەرێمی کوردستانن ، هێندە دڵسۆزی وڵات و دام و دەزگاکانی وڵاتی خۆیان نین ، ئەزموونی زیاتر لە دەیە و نیوێک ی ئۆپۆزسیۆن ، سەلماندی لە وڵاتی ئێمەدا شتێک نییە بە ناوی ئۆپۆزسیۆن ی نیشتمانی ڕاستەقینە ! شتێک هەیە بە ناوی : زۆر بڵێی ، پیس خۆری ، مشە خۆری ، شتێکی زۆر سەیرو عەجیب ! ئەم شتە لە کرمی ئەمیبیا دەچێت ! جار جار خۆی لەت دەکات ، دواجار یش لەگەڵ لەتەکەی خۆیی یەک دەگرێتەوە ! دیسانەوە بەبێ سەمەر یارییە ناخۆش و ناشیرین و قێزەونەکانی دەست پێدەکاتەوە
PM:08:32:23/05/2025
ئهم بابهته 196
جار خوێنراوهتهوه