ئێران لەنێون دوو بژاردەدایە كە هەردووكیان تاڵ و تفتن
ڕوهندكهمال
هەڵسوكەتی
ئەم دواییەی ئەمەریكا بەرامبەر بە ئێران و رەتكردنەوەی پێشنیارەكەی ئێران سەبارەت
بە بەرنامە ئەتۆمییەكەی، لە بەرامبەردا ئێران ،لەوانە نەگەیشتن بە گفتوگۆیەكی
راستەوخۆ نێوان ئێران و ئەمەریكا، یان رێككەوتن لەسەر رۆڵی ئێران، بەتایبەت لە
عێراقدا، وا لە ئێران بكات كارتە ئەقلیمییەكانی ديكةبۆ بەهێزكردنی پێگەكەی لە
عێراقدا بەكاربێنێ، ئێران لەنێون دوو بژاردەدایە كە هەردووكیان تاڵ و تفتن:
١-دژە هەڵوێستێك
بنوێنێ كە لەوانەیە ئەوەی خۆی لەماوەی رابردوودا لێی دەپاراست رووبەڕووی ببێتەوە،
واتە بەكارهێنانی هێز دژ بە ئێران.
2-دانوستان لەگەڵ
ئەمەریكادا بەشێوەیەك كە رێككەوتنە دوو قۆڵییەكەی نێوان عێراق و ئەمەریكا بە
سیستەمێكی ئەمنی گرێبدات كە تیایدا رۆڵێكی سەرەكی ببینێ، ئەم رابینینە وا
لە ئێران دەكات ئێران زیاتر رووبەڕوو گرژییەك ببێتەوە.
چەند
سەرچاوەیەكی دبلۆماسی ئاماژە بەوەدەكەن كە شەڕێكی سارد لەنێوان واشنتۆن و تاراندا
هەیە، نرخی ئەو شەڕەش لەلایەن وڵاتانی ناوچەكەوە دەدرێ، بەتایبەتی عێراق.
ئەو سەرچاوانە
تەئكید لەوەش دەكەنەوە كە ئەم شەڕە لە هەر ساتێكدا لەوانەیە ببێ بە شەڕێكی فیعلی و
چەند وڵاتێكی ئەقلیمیش بگرێتەوە.بەرنامەی
كارە نهێنییەكانی ئەمەریكا دژ بە ئێران ، وا دیارە واشنتۆن تا ئێستا حەیرییە
بەرامبەر بە چوار بژاردە یان سیناریۆ لەو هەواڵەی كە بۆ فەشەلهێنان بە بەرنامە
چەكە ئەتۆمییەكەی ئێران دەدا وەك نزمترین رادەو رووخانی رژێمەكەشی وەك بەرزترین
رادە، لەوانەیە توندترین سیناریۆ كە ئەمەریكا دەیەوێ دوا بخات و لە هەمانكاتیشدا
ئامادەباشی بۆ بكات ئەوەیە كە ئیسرائیل گورزێكی گشتگیری سەربازی لە ئێران بوەشێنێ.
سیناریۆی دووەمیش كە ئەمەریكا و
هەواڵگرییەكەی پێی تۆمەتبار دەكرێ ئامادەباشییەتی بۆ كردنەوەی چەند بەرەیەكی شەڕ
دژ بە ئێران لەسەر خاكی عێراقدا، واچاوەڕوانیش دەكرێ هەندێ لایەن بەشداری تیا بكەن
بە هەندێ لایەنە شیعییەكانی عێراق پێم وایە ئەنجامدانی كارێكی سەربازی دژ بەئێران
و لە خاكی عێراقەوە رەوشی ئەو وڵاتە بەتەواوی تێك دەدات پێم وایە واشنتۆن حسابێكی
ورد بۆ هەموو ئەگەرە خراپەكان كردووە، بۆیە ئێستا بیر لە سیناریۆیەكی دیكە
دەكاتەوە كە ئەویش توندكردنی ئابلۆقەو سزای ئابووری و سیاسییەلە هەمووی سەیرتر و
سەرنجڕاكێشتر ئەوەیە كە چاودێر و شیكەرە سیاسییەكانی جيهان وا دەبینن كە هەر
گورزێكی ئیسرائیلی یان ئەمەریكی دژ بە ئێران، عێراق دەخاتە ناو لەپی ، سەركردە عێراقییەكان و چاودێران و شیكەرە سیاسییەكانیش سەرقاڵی ئەو مەترسییەن كە
لە ئەنجامی هێرشكردنە سەر ئێران لە لایەن ئیسرائیل یان ئەمەریكا دێتە ئاراوە و
پێیان وایە ئەو لێدانە یان هێرشبردنە عێراق تووشی نەهامەتییەكی گەورە دەكاتەوە.
بەڵام
سەركردەكانی، بە تایبەتی لە شیعە و كورد و مێژوویییەكی درێژیان لەگەڵ تاراندا
هەیە، بۆیە لە هەوڵی ئەوەدان پارسەنگییەكە بەلای خۆیان رابگرن. بەڵام دروستكردنی
ئەو پارسەنگییە سەبارەت بە عێراقێكی تایفی زۆر ئەستەمە و بە كارێكی قروس دادەنرێ،
AM:09:03:22/05/2025
ئهم بابهته 240
جار خوێنراوهتهوه