خەڵکی فەڵەستین نەک هەر تەنیا مافی سەبەخۆییان هەیە، بەڵکو ئەوەی لە غەززە بەرانبەریان کرا، تاوانێکی گەورە بو کە دڵ و دەروونی هەموو ئینسانێکی بەویژدان ئەهەژێنێت… بەڵام ئەی کورد؟
هەواڵێک
بڵاوبووەتەوە کە ئەڵێت: فەرە نسا دژایەتیی خۆی بۆ لکاندنی غەززە بە ئیسرائیلەوە
دەردەبڕێت. ئێمە ئەڵێین ئافەرین بۆ هەڵوێستی فەرەنسا بۆ هەڵوێستە مرۆڤدۆستانەکەی.
پێویستە ئینسانەکان لە هەر جێیەکی دونیا بژین هەست بە ئازاری هاوشێوەکانیان بکەن،
ئیتر ئەو ئینسانە لە ئەفریقا، لاتین ئەمەریکا یان خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بێت. بۆیە
دەستخۆشی لە هاوسۆزی فەرەنسا بەرانبەر بە گەلی زوڵم لێکراوی فەڵەستینی ئەکەین.
ئەوەی جێگەی
سەرنجە ئەو ناحەقیەیە کە لەم هەڵوێستەی فەرەنسادا بەدەر ئەکەوێت. کورد و فەڵەستینی
دو میللەتی بێ دەوڵەتن، هەردولامان مافمان خوراوە. یەکێکمان لەلایەن عەرەب و
یەکێکمان لە لایەن دەوڵەتی جووەوە. بۆچی فەرەنسا لەسەر دەستبەسەراگرتنی نیوەی خاکی
پیرۆزی کوردستانەوە لەلایەن حەشدی شەعبی و دەوڵەتی عێراقی عەرەبیەوە و، لکاندنی
نیشتیمانی ئێمە بە عەرەبستانەوە نایەتە دەنگ و ناڕەزایی دەرنابڕێت؟… بۆ؟.
AM:04:49:22/03/2025
ئهم بابهته 280
جار خوێنراوهتهوه