تکایە ... ئالیکەکانیان ببڕن ئاخووڕەکانیان تێک بدەن
رهوف رهباتی
لەگەڵ پێشکەوتنی پرۆسەی ڕێکەوتن لەسەر پلەو پۆست و بەرپرسیارێتی ، باشترین پێشکەوتن و ئاڵووگۆڕو گەڕانەوە ، لە نێوان پارتی و یەکێتی دا ، گەڕانەوەو ئاڵ و گۆڕی ( متمانە ) یە ، شۆڕ کردنەوەی ئەم ( متمانە ) یە بۆ ئاستی ئۆرگانەکانی خوارەوەی یەکتر و دام و دەزگاکان ... یەکێک لە میکانیزم و ڕێ و شوێنە پێویستەکانیش کە بگیرێتە بەر بۆ پرۆسەی گێڕانەوەی ئەم متمانەیە ، بە ڕای من : ستۆپ کردنە بەو شەپڕێوی و سەرلێشوانەی زۆرێک لە دەزگاو دوکان و ئەکاونت و سایت و پەیجە بێ ماناکانی فەزای سۆشیال میدیایی هەردوو لا ، ئەو نێوەندەی کە هەموو ململانێ و دەست بادانێک تێیدا بێ جەدواو بێ نەتیجەیە ! چونکە بەتاڵ بەتاڵە لە فکرو مەعریفە و پەروەردە و گیانی یەکتر قبوڵکردن و قبوڵکردنی جیاوازییەکانی هەردوو لا ، تەنها پارەیەکی زۆری پێ هەدەر دەدرێت و هیچی تر ! بێگومان ئەو ئاراستەو تەسویقەی لەو نێوەندو ڕاگەیاندنانەوە هەیە ، پڕ پڕە لە نا هاوسەنگی ،گیانی تووندو تیژی ، تەوهین ودرۆو بوختان ، سایکۆلۆژیای نەخۆش ، یەکتر تەخوین کردن ، سووکایەتی و یەکتر شکاندن بە زمانی بازاڕی و دوور لە ئەتەکێت و ئیلێتی ڕۆژنامەوانی .. تکایە : لە پێناوی ستراتیژییەت و پاراستنی ئاسایشی سیاسی و کۆمەڵایەتی و نەتەوەیی و نیشتمانی دا ، دایانخەن ، مەیانهێڵن ئالیکەکانیان ببڕن .. ئاخووڕەکانیان تێک بدەن ......!
AM:10:24:17/03/2025
ئهم بابهته 360
جار خوێنراوهتهوه