عێراقی نوێ هەمان عێراقی كۆنە ...

‌ڕوه‌ندكه‌مال

عێراقی نوێ بریتی بوو لە وڵاتێكی وێران لە هەموو بوارەكانی ژیان كە لە دوای رووخانی سەدامەوە بۆگەلانی عێراق مایەوە، بۆیە چاوەڕوان دەكرا ئیدی عێراقی نوێ، عێراقی دیموكراسی و فیدڕاڵ و بونیادنانەوەو خۆشگوزەرانی و داهێنان بێت، چاوەڕوان دەكرا عێراق بە هەمان ئەزموونی ئەو وڵاتانەدا بڕوات كە دوای شەڕێكی دۆڕاو، پەندیان وەرگرت و وڵاتی خۆیان كردە وڵاتێكی پێشكەوتووی پیشەسازی و تەكنیكی.كەچی لە دوای رزگاركردنی عێراقەوە ، عێراق هەمیشە بە گرفتە ناوخۆییەكانییەوە دەناڵێنێ و سامانی نەوت رۆژانە بەفیڕۆ دەڕوات، عەقڵیەتی خۆفەڕزكردن بەسەر ئەوی بەرامبەر و سایكۆلۆژییەتی توندوتیژی خەریكە جارێكی تر عێراق بەرەو ئاقارگەلێكی زۆر ترسناك دەبات ، تا ئێستا كێشەی موچه‌ وبه‌شه‌ بودجه‌ و مافی موچه‌ خۆرانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام له‌ملانێكی سه‌ختدایه‌، هەتا ئەمەریكییەكان هەست بەو رۆڵە خەتەرناكەی ئێستای ده‌سه‌ڵادارانی به‌غدادەكەن، بەرامبەر بە كورد، سودانی هەمان دژە هەڵوێستی بەرامبەر بە شه‌ بودجه‌ و شایسته‌ی داراییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ،به‌ڵام ، لە دانیشتنە فەرمییەكاندا لەگەڵ سەركردایەتی كورد پێداگیری لەسەر جێبەجێكردن ده‌كات ، كەچی لە پشتەوە هانی لایەنە عرووبەوییەكان دەدا كە دژی بوەستن ،.
بەرای من ،ئەگەرمەسەلە دەستوور بێ ماددەی 140 یش دەستوورە، بۆ ئێمە پابەندی دەستووربین و ئەوان خۆیانی لێ بدزنەوە، بۆیه‌ ده‌بێت هه‌موان ئه‌وه‌بزانن عێراقی نوێ هەر هەمان عێراقی كۆنە و كاربه‌ده‌ستانیش بە هەمان عەقڵییەتی شۆڤینی پێشوو و دژ بە كورد كاردەكەن و زۆریش بە ئاشكرایی دیارە كە نیازی جێبەجێكردنی هیچ ماددەیه‌كیان  نییە،ئه‌وه‌تا به‌ڕێز د.مـــوسەننا ئەمین ئەندامی ئەنجـــومەنی نوێنەرانـــی عێراق، له‌هه‌یپه‌ڤینێكدا له‌گه‌ڵ چه‌ند نوسه‌رو ڕۆشنبیرێكداله‌دیبه‌تێكی ده‌زگای میدیای(دره‌و)باس له‌ دیدوو بۆچونی ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غداد ده‌كات به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی كوردستان ،ده‌ڵێ ئه‌وان ئاماده‌نین یه‌ك ماف بده‌ن به‌خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان، بیانوی ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا وازحه‌ ده‌ڵێن بڕۆحكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه‌ ،تۆبه‌ بكه‌ن له‌وه‌ی كه‌هه‌رێمێكتان هه‌بووه‌ ئه‌وكات وه‌رن لێره‌ نانتان بده‌ینێ، ئیتر باسی چی ده‌كه‌ن عێراق وێرانه‌ كاتێ باسی  موچه‌ ده‌كه‌ی بیانوی ئه‌وه‌ی ده‌ڵێ نه‌وت ده‌دزرێ گومرگ ده‌دزرێ له‌كاتێكدا لای ئێوه‌ عێراق هه‌موی ده‌دزرێ ،به‌كورتی و كرمانجی  ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا ئامانجیان ئه‌وه‌یه‌  لاوازكردنی پێگەی كورد، بەشێكە لە پیلانێكی گەورە كە پێشوەخت بڕیاری لەسەر دراوە


AM:11:55:14/02/2025

ئه‌م بابه‌ته 644 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌