كاتی داڕشتنی یه‌كگوتاری سیاسی ویه‌كڕیزی نیشتمانییە

‌ڕوه‌ندكه‌مال

پڕۆسەی هەڵبژاردن تەواو بوو ،دۆخی سیاسه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوڕاست له‌گۆڕانكاریدا یه‌  ،ڕوداوه‌كان
واده‌ڵێن كە لە بەرژەوەندی گەلی كوردستاندایە ،ئه‌ویش ده‌بێت هاودەنگ بین.ئا لێرەدایە ناكرێ  به‌ ئاوازی دروشمه‌كانی كاتی هه‌ڵبژاردن دژایەتیكردن به‌رده‌وام بێت ،وه‌نابێت مانشێتی بانگه‌شه‌كانی ڕابوردو له‌نێو تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه‌ ،بگوازینەوە ناو خەڵك، به‌داخه‌وه‌ هێشتا راگەیاندنی كوردی بەگشتی لەهەڵچوون و ئاڵۆزی ماندوو نەبووە ، ئەمە وایكردووە ئاراستەی جیاواز وەربگرن ، بە رادەیەك خەڵك بخەنە دڵەراوكێوە ، هیوادارم ئەزموونێكی باشمان لە خەباتی گەلانی دونیا وەرگرتبێ. چونكە قۆناخی هەڵبژاردن تەواو بوو ، ئیدی كاتی داڕشتنی بەرنامەی خزمەتگوزاری وگوتاری سیاسی ویه‌كڕیزی نیشتمانییە.
لێرەوە ئەركی لیستی یه‌كه‌می براوه‌ی هەڵبژاردن زۆر قورس و هەستیاره‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی ، لەلایەك هێشتا لەنیوەی رێگاداین و كێشەكانمان لەگەڵ بەغدا چارەنەبووە، لەلایەكی دیكه‌شه‌وه‌ ، ئەركی تەبایی و یەكڕیزی لە بەرامبەر پرسە نیشتمانییەكان لە كوردستان قووڵتره‌، ئەم قووڵكردنەوەیه‌ پێویستی به‌ تەباییە ، هونەری بەڕێوەبردنی ململانێكان لە لایەن پارته‌ كوردستانیەكانه‌وه‌ ئه‌وە دەردەخات تەبایی و یەكڕیزی  ئەوە نییە هەموو لیستەكان بە پێی دەنگەكانیان بەشداری لە پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم بكەن ،یان هەرچی لیستی براوه‌ گوتی :‌‌هەموو لیستەكانی دیكه‌ هاودەنگ و هاوڕا بن لەگەڵیدا ،بە دڵنیاییەوە لە حاڵەتی وادا ئۆپۆزیسیۆن بوون  هیچ بەهاو مانایەكی بۆ نامێنێتەوە. بۆیە ئەمجارە لە لایەك هەم سەرۆكی نوێی پەرلەمان و هەم سەرۆكی نوێی حكومەت ، دەبێت زۆرترین پشوو درێژییان پێوەدیار بێت كه‌له‌ڕابوردوش بینیمان چه‌ند پشوودرێژبوون   چونگه‌ پڕۆسە دیموكراسی هەڵگری ئەم پشوو درێژییەن. چه‌ند گرنگه‌ گوێ لە لیستی براوەكان بگیرێ،له‌وه‌ گرنگتر ئه‌وه‌یه‌ ئەوەندەش گوێ لە لیستەكانی دیكە بگیرێ، بڕیاری یەكلاكەرەوەبدرێ.كەواتە ئەم چوار ساڵەی داهاتوو رەنگە بۆ هه‌موان زۆر قوڕس بێت ، چونكە لەلایەك خەڵكی  كوردستان به‌تایبه‌تی كه‌ركوكیه‌كان وخانه‌قینیه‌كان و چاوەڕوانی گەڕانەوەی ناوچە دابڕاوەكانی خۆیانن بۆسه‌ر سەر هەرێمی كوردستان ، لە لایەكی دیكه‌شه‌وه‌  پێویستە رێگە لە هەموو دەستتێوەردانێكی دەرەكی بگیرێ ، بۆ تێكدانی هاودەنگی ،لەبەرامبەر پرسە نیشتمانییەكان، ئەمەشیان هەر ئاسان نییە، چونكە دوژمنانی كورد هەمیشە یەك چركەش غافڵ نەبوون لە دووبەرەكی و  دروستكردنی هێزی نەیار لەناوخۆمان


PM:11:20:04/02/2025

ئه‌م بابه‌ته 208 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌