زێلینسکی دان بەشکست دادەنێت ئاڵا میدیا




ڤۆلۆدیمێر زێلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا، دانیبەوەدانا کە هێزەکانی ئۆکرانیا ناتوانێت ناوچە داگیرکراوەکانی وڵاتەکەیان کۆنترۆڵ بکەنەوە و سوپای ڕووسیا دەربکەن. 
زێلینسکی دوای بەشداریکردنی لە لووتکەی سەرکردەکانی یەکێتیی ئەورووپا لە برۆکسل پایتەختی بەلجیکا، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی Le Parisien ی فەڕەنسی گوتی: توانایان نەماوە ئەو ناوچانەی سوپای ڕووسیا داگیری کردوون، کۆنترۆڵ بکەنەوە. ئەمەش یەکەم دانپێدانانی ڤۆلۆدیمیر زێلینسکی کە ناتوانن سەربازانی ڕووسیا لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیان و نیمچە دوورگەی کریمیا دەربکەن.
ئاماژەشیداوە، هەرچەندە کیێڤ هەرگیز دان بە دەسەڵاتی ڕووسیا دانانێت، بەڵام هەنگاوی دیپلۆماتی تاکە بژاردەیە بۆ ڕازی کردنی پوتین تاوەکوو سوپاکەی لە ئۆکرانیا بکشێنێتەوە.
لەوەتەی هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا لە 24ی شوباتی 2022، دەستی پێکردووە تاوەکوو ئێستا یەکێتیی ئەورووپا و ئەمەریکا زۆرترین هاوکاریی دارایی و لۆجستی ئۆکرانیای کردووە، کە بەهای هاوکارییەکان نزیکەی 120 ملیار دۆلار بووە دەخەملێنرێت.




ئه‌م بابه‌ته 148 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:01:08:20/12/2024