عەلی زەیدی گەیشتە هەولێر


ئەمڕۆ شەممە عەلی زەیدی گەیشتە هەولێر
سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق گەیشتە هەولێر و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لەلایەن سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پێشوازی لێکرا.
لەدوای ڕاسپاردنی زەیدی، سەرکردایەتیی سیاسیی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکانیاندا پشتیوانییان بۆ زەیدی دەربڕیوە و جەختیان لەوە کردەوە، دەبێت چارەسەری کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، تەنیا لەسەر بنەمای دەستووری هەمیشەییی عێراق و پاراستنی مافەکان بێت تاوەکو سەقامگیریی هەمیشەیی جێگیر بێت بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا، خشتەی سەردانەکەی زەیدی بۆ هەرێمی کوردستان بەم جۆرەیە؛ لە هەولێر لەگەڵ، سەرۆک بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کۆدەبێتەوە.
پاشان: دوای کۆبوونەوەکانی لە هەولێر، بڕیارە ئێوارە، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپردراوی عێراق سەردانی سلێمانیش دەکات و لەوێ لەگەڵ بەرپرسانی یەکەمی لایەنە سیاسییەکان کۆببێتەوە.









ئه‌م بابه‌ته 344 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:11:02/05/2026