بەدیلی ئومێدخۆشناو بۆ پۆستی پارێزگای هەولێر هەرئومێدخۆشناوە


بەدیلی ئومێدخۆشناو بۆ پۆستی پارێزگای هەولێر هەرئومێدخۆشناوە
ئاڵامیدیا (شۆخان کەریم )هەولێر
دوای ئەوەی لەچەندین پەیج و تەنانەت هەندێ کەناڵی ئاسمانی بڵاوکرایەوە کەگوایە، بە فەرمانی وەزیری ناوخۆ ی حکومەتی هەرێمی کوردستا ، ئومێد خۆشناو لە پۆستی پارێزگاری هەولێر لابراوە.
کە هێمن قادر وەک جێگرەوەی ناوبراو دەستبەکار دەبێت
بۆئەم مەبەستە ( ئاڵامیدیا )لەنزیکترین سەرچاوەو متمانە و باوەڕپێکراوی جەنابی پارێزگارلێدوانی وەرگرت ، پەیامنێری ئاڵامیدیا پرسی:"ئەم گۆڕانکایە تاچەندفەرمییە کەلە زۆرێک لەپەیج و کەناڵی بینراو بڵاوکراوەتەوە
. ئەو سەرچاوەیە بۆئاڵامیدیا هاتە ئاخاوتن و
گوتی:"بۆ زانیاریتان بۆ لادان و گۆرینی جەنابی کاک ئومێدخۆشناو لەپۆستی پارێزگاری هەولێر تەنها پێویستی بە ڕەزامەندی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانە ، تا ئەو ۆکێ نەدا کەس باسی گۆرینیشی ناکا ...
تا ئەم دەقەیە بەدیلی کاک ئومێد هەر کاک ئومێدە .ئەو خۆشەویست و متمانە پێکراوەکەی سەرۆک بارزانیە ،هەربۆیە
دوبارەی دەکەمەوە تائەم ساتە بەدیلی ئومێدخۆشناو بۆ پۆستی پارێزگای هەولێر هەرئومێدخۆشناوە..


نوێترین چالاكی پارێزگار هەولێرئه‌مڕۆ پێنچ شه‌ممه‌

9ی 4ی 2026 پێنچ شه‌ممه‌ پارێزگار هەولێر و کونسولی تورکیا باس لەرێکارە نوێکانی ڤیزای تورکیایان کرد بۆ هاوڵاتیانی هەرێم و داواکار ئاسانکاری بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان و هەولێر بکرێت

















ئه‌م بابه‌ته 364 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:24:09/04/2026