وەزارەتی پێشمەرگە :بەرپرسیارێتیی ئەم بۆردومانانە دەخەینە ئەستۆی کۆماری ئیسلامیی ئێران و گرووپە چەکدارە لە یاسا دەرچووەکانی عێراق


وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند لە هێرشێکی درۆنیی گرووپە چەکدارەکان و ئێراندا، بارەگایەکیان لە ڕاپەڕین کراوەتە ئامانج و لە هەولێریش پێشمەرگەیەک و هاوسەرەکەی شەهید بوون.

 هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان ڕوویان لە زیادبوون کردووە؛ تەنیا لە شەوێکدا دوو ناوچەی جیاوازی هەرێم کراونەتە ئامانج، وەزارەتی پێشمەرگە بە فەرمی بکەرانی ڕووداوەکە شەرمەزار دەکات.

 وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند: جارێکی دیکە بەرپرسیارێتیی ئەم بۆردومانانە دەخەینە ئەستۆی کۆماری ئیسلامیی ئێران و گرووپە چەکدارە لە یاسا دەرچووەکانی عێراق؛ پێویستە فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ئەرکە دەستوورییەکانی خۆی بۆ ڕاگرتنی ئەم هێرشانە جێبەجێ بکات.



ئه‌م بابه‌ته 96 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:58:07/04/2026