مەسرور بارزانی:بە هەموو شێوەیەک ئەم تاوانە قێزەونە سەرکۆنە دەکەم و تاوانباران شەرمەزار دەکەم.


سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، سەرکۆنەی هێرشی درۆنی بۆ سەر ماڵی پێشمەرگەیەک و شەهیدکردنی دەکات و ڕایدەگەیەنێت: بە ئامانجگرتنی خەڵکی سڤیل و ماڵی هاووڵاتییان، تاوانی جەنگە؛ بە هەموو شێوەیەک ئەم تاوانە قێزەونە سەرکۆنە دەکەم و تاوانباران شەرمەزار دەکەم.

 سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پەیامێکی لەبارەی شەهیدبوونی دوو هاوسەر لە سنووری هەولێر بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: زۆر غەمبار و دڵگرانم بە بیستنی هەواڵی هێرشی درۆنی بۆ سەر ماڵی پێشمەرگەیەک لە سنووری هەولێر، کە بووەتە هۆی شەهیدبوونی خۆی و خێزانەکەی؛ بە هەموو شێوەیەک ئەم تاوانە قێزەونە سەرکۆنە دەکەم و تاوانباران شەرمەزار دەکەم.
 لە درێژەی پەیامەکەی سەرۆکوەزیراندا هاتووە: بە ئامانجگرتنی خەڵکی سڤیل و ماڵی هاووڵاتییان، تاوانی جەنگە.

٠ داوای خەڵکی بێتاوانی کوردستان دەگەیەنینە هەموو جیهان، بۆ ئەوەی سنوورێک بۆ ئەو ستەمکارییەی بەرامبەریان دەکرێت دابنرێت و چیتر بە بیانووی بێپاساو، پەلاماری خەڵکی کوردستان نەدرێت.

 لە ئەنجامی هێرشێکی درۆنی بۆ سەر هەولێر، دوو هاونیشتمانی شەهید بوون و دژەتیرۆری کوردستانیش ڕایگەیاند: "شەوی سێشەممە، حەوتی نیسانی 2026، کاتژمێر 00:15، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کە لە ئێرانەوە ئاراستە کرابوو، بەر خانووی هاونیشتمانییەک لە گوندی زەرگەزەویی سەر بە ناحیەی دارەشەکران لە سنووری پارێزگای هەولێر کەوت؛ بەداخەوە لە ئەنجامدا دوو هاوسەر بە ناوەکانی (مووسا ئەنوەر ڕەسووڵ و مژدە ئەسعەد حەسەن) شەهید بوون.



ئه‌م بابه‌ته 252 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:31:07/04/2026