هەواڵگریی رایدەگەیەنێت لە 24 بۆ 48 کاتژمێری داهاتودا هێرشی موشەکی دەکرێتە سەر عێراق


ئەمریکا بە پشتبەستن بەزانیاری هەواڵگریی رایدەگەیەنێت لە 24 بۆ 48 کاتژمێری داهاتودا هێرشی موشەکی دەکرێتە سەر عێراق
درەنگانی شەوی رابردوو باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبەغدا هۆشدارییەکی
توند بەسەرجەم هاوڵاتیانی دەدات و داوا دەکات بەبێ دواکەوتن خاکی عێراق‌و هەرێمی کوردستان جێبهێڵن
بە پێی ڕاگەیەندراوەکە مەترسییەکان تەنها بەغدا ناگرێتەوە، بەڵکو هەرێمی کوردستانیش ئامانجێکی سەرەکیی هێرشەکانە، چونکە گروپە چەکدارەکان کە هاوپەیمانی ئێرانن، هەڕەشەی به‌ئامانجگرتنى کونسوڵخانەی ئەمریکا لەهەولێر، فڕۆکەخانەکان‌و ژێرخانی وزە لەهەرێم دەکەن.
بەپێی راگەیەندراوەکە "هێرشەکان هاوڵاتیان، زانکۆکان‌و کۆمپانیاکانیش دەگرێتەوە"



ئه‌م بابه‌ته 204 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:57:02/04/2026