لهسلێمانی ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی فێستیڤاڵی کورتە فیلمی کوردی دهكرێت
د. موحسین ئەدیب، بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی وبەرێوەبەری فێستیڤاڵی کورتە فیلمی کوردی بە ئامادەبوونی (کامەران نوری گوڵاڵە)، بەرێوەبەری بەشی هونەری سینەمای سلێمانی هاوکات سەرۆکی فێستیڤاڵ، و بەرێوەبەری بەشی هونەری سینەمای سلێمانی پێكهوه ئامادهكاری دهكهن بۆ ئەنجامدانی فێستیڤاڵی کورتە فیلمی کوردی
شهوبۆ ڕهزا :سلێمانی
لەمبارهیهوه، د. موحسین ئەدیب، بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی، به (ئاڵامیدیا)ی ڕایگهیاند و باسی لە بایەخی ئەم جۆرە چالاکییانە کرد، ، گوتیشی: ”ئەم جۆره چالاکییانه بههاوبهشی لهگهڵ بەرێوەبەری بەشی هونەری سینەمای سلێمانی بە سەرپەرشتی و جێبەجێکردنی بەشی هونەری سینەمای سلێمانی و فێستیڤاڵی کورتە فیلمی کوردی ئهنجام دهدرێت، بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی گوتیشی:" لە ئێستادا دەرگای وەرگرتنی فیلمی کراوەیەو دەرهێنەران دەتوانن فیلمەکانیان لە هەر چوار پارچەی کوردستانەوە بنێرن تا ڕێکەوتی ١/٣/٢٠٢٦ کە کۆتا رۆژی فیلم ناردن دەبێت.
سەبارەت بە ڕۆژانی ئەنجامدانی فێستیڤاڵەکە، بڕیاردرا بەمزوانە ڕۆژی دەستپێکی فێستیڤاڵ بە فەرمی ڕابگەیەنرێت، کە پێشبینی دەکرێت لە سەرەتای مانگی چواری ئەمساڵدا ئەنجام بدرێت.
پێویستە ئاماژە بەوە بدرێت فێستیڤاڵەکە ١١ خەڵاتی جیاوازی ئامادە کردووە بۆ فیلمە بەشداربووەکان، کە لە کۆتا ڕۆژی فێستیڤاڵ و لە مەراسیمی کۆتاییدا بە فیلمە براوەکانی ناو فێستیڤاڵەکە دەبەخشرێت.
ئهم بابهته 260
جار خوێنراوهتهوه
PM:10:21:10/02/2026