نەمسا داوای ستراتیژی ئەورووپی بۆ گەڕانەوەی پهنابارانى سووری بۆ وڵاتهكهیان دهكات
دوابەدوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا، نەمسا هەوڵدەدات ستراتیژی هاوبەشی یەکێتی ئەورووپا بۆ گەڕانەوەی پەنابەرانی سووریا بۆ وڵاتەکەیان دابڕێژێت.
ڕاوێژکاری نەمسا کارل نیهامەر لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی (Die Welt)ی ئەڵمانی، پێش کۆبوونەوەی سەرۆکانی دەوڵەت و حکوومەتەکانی یەکێتی ئەورووپا کە سبەی پێنجشەممە لە برۆکسل ئهنجام دهدرێت، گوتی: "ئەورووپا بەپەلە پێویستی بە ستراتیژێکی هەمەلایەنە هەیە سەبارەت بە سووریا، ئهورووپا هیچ سوودێك نابینێت له دابهشكردنهوهی پهنابهرانی سووریا، بهڵكو دهبێت ستراتیژییەکە ئامانجی ئەوە بێت کە ئاسۆی نوێ بە گەلی سووریا لە ناو وڵاتەکەی خۆیدا بدات”.
ئەوروپا لەگەڵ سەرکردایەتی نوێی سووریا گفتوگۆ دەکات
نیهامەر ڕوونیشی کردەوە کە ئەمە بنیاتنانی دیموکراسیش دەگرێتەوە، و گوتی: "ئێستا سووریا پێویستی بە هاووڵاتییە سوورییەکانی خۆی هەیە”، داواشی كرد، نێردەی تایبەتی یەکێتیی ئەورووپا بۆ ئەنجامدانی دانوستان لەگەڵ سەرکردایەتی نوێ لە سووریا، دیاری بكرێت.
هەروەها نیهامهر كۆبوونهوهیهكی لەگەڵ ئەو وڵاتانەی یەکێتی ئەورووپا ڕاگەیاند کە هەڵوێستی هاوشێوەی نەمسایان هەیە سەبارەت بە کۆچبەری و گوتی: "نەمسا لەگەڵ ئیتاڵیا و هۆڵەندا و دانیمارک یەکێکە لە وڵاتە ئەورووپییە پێشەنگەکان لە پێشخستنی گۆڕینی نموونهیی لە سیاسهتی پەنابەری ئەوروپادا، هەروەها بە تایبەتی له گهڵ هاوبەشەکاندا تاوتوێی چۆنێتی مامهڵهكردن له گهڵ سووریای نوێ، دهكهین”.
کاریگەری نەرێنی لەسەر ئابووری ئەڵمانیا
شیکارییەک کە ڕۆژی چوارشەممە بڵاوکرایەوە، دەریخست کە گەڕانەوەی پەنابەرانی سووری بۆ وڵاتەکەیان ڕهنگه کاریگەری نەرێنی لەسەر ئابووری ئەڵمانیا هەبێت و کێشە بۆ ئەو کەرتانە دروست بکات کە بەدەست کەمیی هێزی کارەوە دەناڵێنن.
توێژینەوەیەک کە پەیمانگای ئابووری ئەڵمانی لە شاری کۆڵن ئەنجامیان داوە دەریخستووە، نزیکەی 80 هەزار سووری لە پیشەی بەناو کەمیی هێزی کاردا کاردەکەن، وەک تەکنیکاری ئەندازیاری ئۆتۆمبێل و پزیشک و پزیشکی ددان و لە کارەکانی پەیوەست بە کەشوهەوا وەک گەرمکەرەوە و هەواگۆڕکێ کەرتەکە.
لە کەرتی ئەندازیاری ئۆتۆمبێلدا زیاتر لە 4 هەزار تەکنیکار هەن کە بەم دواییە پەیوەندییان بەو بوارانە کردووە، بەپێی پەیمانگاکە: "نزیكهی 70 لهسهدی کارەکانیان لەلایەن کەسانی پسپۆڕی شارەزا پڕ ناکرێتەوە".
زیاتر لە 5 هەزار پزیشکی سووری
نزیکەی پێنج هەزار و 300 پزیشکی سووری لە ئەڵمانیا کار دەکەن. توێژینەوەکە پشتڕاستی کردەوە کە گەڕانەوەیان دەبێتە هۆی زیادبوونی کەمیی كارمهند له كهرتی تهندروستی.
سەبارەت بە پزیشکی ددان، بەپێی ئامارەکان نزیکەی دوو هەزار و 470 کارمەند لە پزیشکی ددان هەن، هاوکات نزیکەی دوو هەزار و 260 کارمەند لە بواری چاودێری و پەروەردەی منداڵدا کار دەکەن، هەروەها دوو هەزار و 160 کارمەندیش لە بواری چاودێری تەندروستی و پەرستاریدا کار دەکەن. زۆرێک لە خەڵکی سووریا لە کارە پەیوەندیدارەکان بە کەشوهەوا کاردەکەن لە کارەبای بیناسازیدا (2100) كهس، هەروەها لە بواری تەندروستی و گەرمکەرەوە و تەندروستی (1570) كهس کار دەکەن.
فابیان سەمسەرها، پسپۆڕی ئابووری لە پەیمانگای نێودەوڵەتی کار و نووسەری توێژینەوەکە دەڵێت، کرێکارانی سووریا بۆ بازاڕی کاری ئەڵمانیا گرنگن و دەشڵێت: "ئەوان بەشدارییەکی بەرچاویان هەیە بۆ کەمکردنەوەی کەمیی پیشهگهران لە ئەڵمانیا”.
ئهم بابهته 136
جار خوێنراوهتهوه
AM:01:50:19/12/2024