که‌می ڤیتامین A نیشانه‌کانی
--- گرنگترین نیشانه‌کانی و سه‌رچاوه‌کانی خۆراک :
ــــ ڤیتامین ( A) یه‌کێکه له‌و ڤیتامینانه‌ی که ڕۆڵێکی سه‌ره‌کی هه‌یه بۆ ته‌ندروستی پێست و چاو ؛ به‌ڵام گرنگی تایبه‌تی ده‌بێنێت له گه‌لێک زینده‌کارلێک و چالاکی خانه‌کانی تری جه‌سته ۰
--- گرنگترین نیشانه‌کانی که‌می ڤیتامین A :
۱ ـــ وشک بوونه‌وی چاو و نه‌مانی توانای فرمێسک ڕژاندن کاتی گریان ۰
۲ ـــ شه‌وکوێری ( به زه‌حمه‌ت بیین له شه‌ودا ) ، وشک بوونه‌وه‌ی چاو ، بوونی خاڵی سپی له چاودا ، کێشه له شه‌به‌کیه‌ی چاو ۰
۳ ـــ زیاد بوونی کێشه‌ی نه‌زۆکی له هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز ؛ هه‌روه‌ها زیاد بوونی ئه‌گه‌ری مناڵ له‌بارچوون و ڕێژه‌ی نه‌خۆشی و تێک چوونی جه‌سته له کۆرپه ۰
٤ ـــ دواکه‌وتنی گه‌شه‌ی مناڵان ۰
٥ ـــ دره‌نگ چاک بوونه‌وه و ساڕ‌ێژ بوونی برین ۰
٦ ـــ زیاد بوون و خراپتربوونی ی حاڵه‌تی ئه‌کنی ( عازه‌به ) ۰
۷ ـــ وشک بوونه‌وه‌ی پێست یان مووه‌کانی قژ و بژ بوونی ؛ شکان و داخورانی نینۆک ۰
--- گرنگترین سه‌رچاوه‌کانی خۆراک :
۱ ـــ جگه‌ر و ماسی وگۆشت و په‌نیر و ماست ۰
۲ ـــ میوه و سه‌وزه‌ی ڕه‌نگ پڕته‌قاڵی و زه‌رد وه‌ک گێزه‌ر و قه‌یسی و کاڵه‌ک و په‌تاته و بیبه‌ری زه‌رد ۰
ئاماده‌کردنی
دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی
پزیشکی پسپۆڕی زانستی خۆراک
ئه‌م بابه‌ته 400
جار خوێنراوه‌ته‌وه
AM:10:26:01/02/2025